هاوناس
ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر.
هەمینیا
نێوی شارۆچکەیەک بووە لە ناوچەی کوردنشینی نەعمانییە لە باشووری کوردستان، کە بە دەستی حکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین. ئەمەش نێوی هەندێ لەو گوندانەی کە لەو ناوچەیە و ناوچەکانی دیکەی فەیلینشینی باشووری کوردستان هەموویان لە کورد چۆڵ کران: دەفاس، جاسب، کۆرسەنگ، کەشاری، هۆرە، قەرەتەپە، بەگشیە، دێرمان، چلاوە، سۆدنە، کۆکس، مەرتاج، شالەک، کەسارە، کەشیرۆ، سیلان، کەوام، شەتیوەر، ناریجە، ئاگرۆزە، شەلاهان، مەزەک و زۆری دیکە.
کازیوە
بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان.
پاپۆکە
1. پەپکە، ئاڵقە؛ 2. خەرمانی نەکوتراو.
شنە
بای فێنک، سروەی با، لەرین بە سروەی با.
پەرجوو
پەرجۆ، مۆجزات، کەرامات.
پەرێ
1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.
ژیوەر
ژیاری، ژیانی شارستانییانە.
ئاڵئاڵ
گوڵێکی بۆنخۆشی سووره.
پاتەک
نێوی باوکی نیگارکێشی بە رەتەوە کورد، (مانیی) بووە.