ڕامیار
1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.
باشیل
1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە.
حەلان
تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.
ڤایە
ئەوەتا، ئەوەها.
هاڤی
نامۆ، غەوارە، نەشناس.
خوشیلک
جۆرێک گیایه که بیشکێنیتهوه شیرهی سپێ دهر دهکا.
بناو
1. نوقمی ئاو، ژێر ئاو؛ 2. بناوی، دارێکی بێبەرە لە قەراخ ئاو و رۆباران دەڕوێ.
دوڕدانە
1. موورووی درێژ؛ 2. دهنکه دوڕی ناو سهدهف؛ 3. مرواری گهوره و بهنرخ؛ 4. منداڵی خۆشهویستی ماڵ، عهزیز دوڕدانه.
پەلەرین
جۆرێک گیای پەلوپۆدارە کە گوڵی سپی ورد دەردەکا.
پڵپڵە
ئاوێزەی گوارە، جۆرێک خشڵە.