کارداکا

مینۆرسکی لە زمانی (تورداگین)ەوە دەڵێ: بە پێی دوو پارچە بەردەنووسی وەدیتراو، کە وێنەیان لەسەر بووە و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین، کارداکا وڵاتێک بووە لەناو وڵاتی ئاشووردا کە کورد بەڕێوەی بردووە. بڕوانە کاردۆ.

هێرۆ

1. هەرمەڵە، گیایەکی بەرزی گەڵاپانە، لاسکی ئەستوورە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.

گوڵبەن

1. پارچەی گوڵگوڵین؛ 2. بەگوڵ هەڵواسراو.

ڕایش

لەبەرنووسراو، روونووسهەڵگیراو.

سەبان

دەشتێکی پڕپیت و بەرەکەتە لە شارەزووری بەری هەڵەبجە لە کوردستان.

رێژەن

1. بڕشتی خەلەی خەرمان؛ 2. رێگر، چەتە.

وەرشەنگ

1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی‌ هەڵداژراونەتە ئەوێ.

ڕاوەک

راوک، راڤک، پاڵوێنەی شیر و شتی تراو.

هەرکان

1. تۆمی دانەوێڵە، دانەوێڵەی پاک و خاوێن کە هەڵیدەگرن بۆ ساڵێکی دیکە بۆ چاندن و وەشاندن.

کالان

1. کالانە، جێگەی گلێنەی چاو؛ 2. کاڤلان، کاولان، کێلان، جێگەی خنجەر؛ 3. کۆنە دێ، شوێنەمێنگەی وێران؛ 4. کانزای برنج؛ 5. گیای هەرزە؛ 6. نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!