گوڵپەری

1. گوڵێکی بۆنخۆشی گەڵازەردە کە لە قەراخ ڕۆباران دەڕوێ و بۆ تورشی کەڵکی لێوەردەگرن؛ 2. لە ڕادەبەدەر جووان، جووانی خەیاڵیی وەکوو پەریی.

ئارباکۆ

1. ئاربەباکۆ، ئاربەبای چکۆڵە؛ 2. نێوی پاڵەوانێکی سەردە‏می مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.

یاوەر

1. یاور، بریکار؛ 2. یاریدەدەر، یارویاوەر.

مادۆسا

نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی کەرکووک کە بە دەستی دەوڵەتی خوێنڕێژی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونەتە تورک.

شایار

بڕوانە شالیار.

بانیس

1. شوێنی تەخت و راسا؛ 2. دەشتی پان و بەرین.

بۆرچین

بۆرچیل، مێچکەمراوی.

سپیندا

1. جۆرێک گیایە لە لچ رۆباران دەڕوێ و گوڵی بچووک و زەرد دەکاتەوە؛ 3. چیایەکە لە ناوچەی برادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

بێشە

مێشە، دەحل، دەسنێژ، لێڕی، بێشەچنار.

سەربەرز

سەربڵند، سەرفراز.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!