لێزان

1. کارزان، لەشتزان؛ 2. ناوچەیەکە لە بادینان لە کوردستان.

کەنیلە

چکۆڵەکچ. بڕوانە (کەنی) لە بەشی کچان؛ سەربەندی گۆرانییەکی هەورامییە.

کۆڕەو

1. کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک و گیانلەبەران، لە کاتی بۆمباران و شەڕ و ترس لە لافاو و بوومەلەرزە و هیدیکە؛ 2. ئەو خەڵکەی کە بەکۆمەڵ هەموو پێکەوە نیشتمانی خۆیان لە کاتی شەڕ و ترس و رووداوی دیکەدا بەجێ دەهێڵن و روو دەکەنە شوێنێکی دیکە. وەکوو کۆڕەوەکەی کوردستانی باشوور لە ساڵی ا991 ی زایینی، لە ترسی بۆبارانی کیمیایی.

ئەنتیکە

کەموێنە، کەلوپەلی زۆر کەنارا، لە وشەی (ئانتیک)ی ئینگلیسی وەرگیراوە.

پاکانە

دیفاعکردنی ئینسان لە خۆی بۆ لابردنی ئەو تاوان و تۆمەتانەی کە لێی دەدەن.

هەدێن

گوندێکە سەر بە ناوچەی ئامێدی لە باشووری کوردستان.

یۆنا

یەکتر، یەک و دوو.

جووڵەمێرگ

شارێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.

لەزگین

1. رووخۆش؛ 2. چالاک و بەکار.

کەپران

1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!