دڵشاد

بەکەیف، دڵخۆش، خەنی.

تۆران

زیز بوون

دەرباز

رزگار، نەجات، قوتار.

بەستە

1. بەهرە، فاییدە، (چی تێدا بەستە نییە)؛ 2. دەسک، چەپک، چەپە، باقه؛ 3. گۆرانیی سووکەڵە و بنبزێوکە؛ 4. پەیوەند، (کارەکە بەستە بۆ تۆیە).

خۆشەنگ

خۆبه‌خۆ جوان، جووانی خۆڕسک.

بادل

دڵخواز، بە خواستی دڵ، بە دڵی خۆ.

ساران

1. جاڕی گەنم؛ 2. شوێن، جێگە؛ 3. گوندێکە لە نێوان ساوان و سەرمێرگان لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئاربیان

نێوی یەکێ لە پێنجەمین پاشاکانی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.

نەسران

تیرەیەکی کورد بوونە کە لە شاری کووتی کوردنشینی باشووری کوردستانی ئێراقدا ژیاون، بەڵام لە سەردەمی حوکوومەتی بەعسدا زۆربەیان دەرکران و عەرەبیان لە شوێنیان دانا.

ئەرکەواز

نێوی هۆزێکی کوردە لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، لە باشووری کوردستان. هۆزەکانی ناوچەی مەندەلی بریتین لە: (ئەرکەوازی، بەوڵی، گۆران، گاسووار، باجەڵان، زەڕگۆش، کەڵوڕ).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!