وەردی

بچووک، منداڵ.

نالی

1. زراڤ، باریک؛ 2. هاوار و رۆڕۆ؛ 3. پرزەی ناو قەڵەمی قامیش؛ 4. دۆشەک؛ 5. نازنێوی شاعیری نێوداری کورد، (مەلا خدری ئەحمەدی میکائیلی) یە، کە خەڵکی گوندی (خاکوخۆڵ) شارەزوور بووە.

شەوێن

1. شەونم؛ 2. کاتی پاشباران؛ 3. ئەو کاتەیە لە شەوی مانگەشەو کە شووانان مێگەل لە یەکتر جیا دەکەنەوە؛ 4. جێگەی پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا؛ 5. لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە شەودا.

ڕاڤۆت

1. لە چاوگی راڤۆتان وەرگیراوە: راتەکا؛ 2. رۆییشتەناو؛ 3. پەلاماری دا.

جینار

جیران، هاوسێ، هاوساماڵ.

نازێ

1. بەناز، کورتکراوەی نێوی نازەنین یان نازدار؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

سەنتە

نهێنی، بێدەنگبوون.

ئازاسەر

نێوی ئەو پیاوە کوردە بووە کە چیرۆکی کوژرانی رۆسەمی کوردی بۆ فیردەوسی گێڕاوەتەوە.

گوڵنیشان

وەک گوڵ، لە نیشانەی گوڵ.

سەربەند

1. چەند وشەیەک لە سەرەتای گۆرانی؛ 2. بەستەی دوای مەقام و لاوک؛ 3. گوتنێک لە گۆرانیدا کە دوای چەند شیعرێک دەگەرێتەوە سەری؛ 4. سەردەستە؛ 5. سەرپۆشی دەفری بچووک، قەپاخ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!