زەندۆر

نێوی شارۆچکەیەک بووە، لە سەردەمی ساسانییەکان، لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە لای عەمارە؛ حوکوومەتی بەعس دوایی نێوی ئەم شارەی کرد بە (عەلی غەربی)؛ لە سەردەمی ساسانییەکاندا نێوی شاری زەندۆر (کاسکار، یان کەسکەر) بووە و نێوی کووت ئەفروون، بەڵام دوای هاتنی ئیسلام، تووشی وێرانیی هات و لە گەشەکردن وەستا؛ پاشان دەوڵەتی بەعس، نێوی کووتی گۆڕی بۆ (واست) و کوردەکانیان بەرەبەرە دەرکرد و کۆمەڵێکیشیان لێ کوژرا و تەنانەت 6000 لاویان بە زیندووی بێسەروشوێن کرد و ئەو شارە کوردنشینەیان لە کورد چۆڵ کرد.

پارۆنیک

خەندەکی دەوری ماڵ، لە کۆندا لێیان دەدا بۆ بۆ پاراستن و بۆ نیشانەکردنی سنووری خانوو.

شێواز

1. رەوشت و ئاکار؛ 2. شکڵ و شێوە؛ (شێوازی حەسەن زیرەک کوردیی رەسەنە)؛ 3. راهاتن، فێربوون.

شاهۆ

1. شاڤ، شاوە، دەنگی کەروێشک؛ 2. چیای چڕوپڕ لە دارستان کە ئاژەڵی کێوی زۆری هەبێ؛ 3. مەلێکی لنگدرێژی باڵشینە کە هەر لەدەم ئاو دەژی؛ 4. چیایەکە لە بەشی زنجیرەچیای زاگرۆس کە کەوتۆتە نێوان پاوە و هەورامان و رۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجەوە؛ 5. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا لە (هات)ی 31 شاهۆ بە (ئەشاوۆ) هاتووە:

خاتوون

خاتێ، وشه‌ی رێزه‌ بۆ ژنان.

کۆمارا

گوندێکە لەناوچەی پاوە لە کوردستان.

ئادێ

ئه‌وان، ئه‌وانه‌.

خایان

کاتگرتن، کاتبردن.

ئەراسن

نێوی مامی زەڕدەشت پەیامهێنی کورد بووە کە وێدەچێ لە گوندی خوڕخوڕەی لای مەهاباد نیشتەجێ بووبێ.

ئامه‌د

1. ئامات، ئامه‌د، ئامێد، نێوی کۆنی شاری دیاربه‌کره‌؛ 2. گوندێکه‌ له‌ نێوان مهاباد و سه‌رده‌شت له‌ کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!