خەلان

1. کۆی وشەی (خەل) ە، بەواتای سەنگەران؛ 2. کۆزی ئاژەڵان لە دەشت؛ 3. نێوی دوو گوندن لە (باڵەکایەتی) لە باشووری کوردستان؛ 4. شکانی پێشەی دەست و قاچ.

ئاگرۆ

بە واتای ئاگر، ئاگری بچووک.

ڕایەن

چۆمێکە لەوبەری ئاراس لە ئەرمەنستان لەو بەشەی کە کوردی لێدەژی.

ئاڤزین

1. په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو و رابوونی له‌ جێگای خۆی؛ 2. بڵندایی و گێژی نێرینه‌ی ئاو.

بەرسام

نێوی یەکێ لە سەردارەکانی یەزگردی ساسانی بووە.

تاتۆ

تاتە، بابە، بابۆ، باڤۆ، باوک.

خەنجەر

(کێرد یان کارد) ی درێژی دەسکەدارە کە لە کۆندا لەبەر پشتێنیان رادەکرد و بۆ ئامبازبوون و شەڕی بەرانبەرکێ بەکار دەبرا.

زەڕنیشان

زێڕنیشان، بە زێڕ نیشانە کراو، وێنەی زێڕ.

ژیوەرۆ

سەردەرهێنانی گژوگیا لە دوای باران.

فێنک

هنک، هونک، پێچەوانەی گەرم، بای فێنک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!