حەلین
توانەوە، شتێک کە لەناو شتێکی دیکەدا ون دەبێ، نەمانی شتێک لەناو شتێکی دیکەدا.
سیمەرە
نێوی چەمی بەنێوبانگی ناوچەی لوڕستانە کە دەرژێتە یەکاوی عارەبان.
ئەرکان
1. پایەکان، کۆڵەکەکان؛ 2. رەخت و ئەسپابی شەڕ؛ 3. ئەرکانی چوارینە: با و خاک و ئاو و ئاگر.
بابان
1. بەبە، بەبان، باوان، ماڵەباب؛ 2. مەڵبەند و هۆزێک بووە لە نێوان شارەزوور و ئەردەڵان، کە ئێستاش شوێنەواریان ماوە.
ڕێبین
رێگەدۆزەرەوە.
ڕێوان
1. ئاگاداری رێگە، پاسەوانی رێگا؛ 2. رێگەناس.
ساوێن
ساماڵ، ئاسمانی ساو. (شەوێکی خۆش و ساوێن) دانیشتبووین.
پەریناز
برێتی لە جوانچاکی ناسک و شیرین.
ئاریابەرز
نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار.
ژینکۆ
کۆی وشەی ژین یا ژیان.