سرۆچە
چرۆدەرکردنی دار و دەوەن.
چینی
جۆرێک سواڵهته له رهنگی سهوز و شین.
ڕەمان
چیایەکە لە کوردستانی باکوور کە نەوتی زۆرە.
بەرین
1. بەرگین، یەکەمین؛ 2. بەربڵاو، هەراو.
گرنگ
بایەخدار، بەنرخ، کار یان شتێک که بایەخی هەبێ.
دانەر
بناغهداڕێژ و درووستکهر.
بەستەک
1. دەستەنوێن؛ 2. بەستەی گۆرانی.
قەناری
مەلێکی بچووکی رەنگزەردە بە قەدەر چۆلەکەیەک کە لە زەردەزیڕە دەکا.
دەرەز
نێوی باخێکه له ناوچهی ههورامان.
گەنجینە
1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.