واڵا
1. ئاوەڵا، ئاواڵە، کراوه، تاک، واز؛ 2. بەتاڵ و خاڵی؛ 3. بەرز، بڵند؛ 4. جلەبووکی کچۆڵان؛ 5. کەتان، پارچەی ناسک.
زێڕوەشان
بڕوانە زەڕوەشان.
مێرخاس
پیاوچاک، پیاگخاس، پیاوی ئازا.
بالیان
1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان.
ماهنووس
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتە خوێنڕێژە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق ئەو شارەیان لە کورد چۆڵ کرد و کردیان بە عەرەبنشین.
ئاکار
1. خوو، خدە؛ 2.رەوش؛ 3. کردەوە.
ئامانۆس
نێوی چیایەک بووە لە ئاسیای بچووک لە لای ئەسکەندەروونی باکووری کوردستان کە دواتر ئەم نێوە بەسەر (سۆباری) یەکاندا کە تیرەیەکی کورد بوونه دابڕاوە.
نەیریژ
تیرەیەکن لە هۆزی گەورەی گۆران.
سالینا
1. جێگای خۆش و راسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاریی، لە باکووری کوردستان.
برژانگ
برژۆڵ، مژۆڵ.