گەنجۆ
گەنجینە، ماڵ و سامان.، بانگ کردنی لەسی لاو
پەڵووڵە
ئاردەپەڵوو، پرپۆڵە بۆ جووجەڵە، خواردنێکە لە ئارد و رۆن درووست دەکرێ.
ئاشنا
ناسیاو، ناسکری، دۆست و یار.
پاراستان
گوندێکە لەلای زمزیران لەناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زەری
1. زەڕی، جۆرێک پارچەی زەردی ریشاڵریشاڵە؛ 2. جووانی سپیپێستی ئاماڵزەرد؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
گەواڵە
پەڵەی هەور، هەوری گەواڵ گەواڵە.
بازێ
نێوی نەواڵێکە لە بادینان، لە کوردستانی باشوور.
ئاوەژێ
1 ئاوەزێ، شوێنی زەق و زنە؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی مەرگە لە باشووری کوردستان .
چەمەر
1. کۆبوونەوە لەدەوری یەک لەکاتی شیوەن و رۆڕۆدا؛ 2. کەمە، بازنە.
ڕێشکاو
وەهم و خەیاڵ.