نزا
پاڕانەوە، لاڵیانەوە، تکای ودم بۆ بێوەیبوونی کەسێک.
زنار
1. بەردی زۆر گەورەی شاخ؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی ئیلام کە بە فەیلی بەنێوبانگن.
چێلیان
کۆی وشهی (چێل)ه که دهبێته: 1. گاشهبهرد، تهلهسهنگ، تاوێرهبهرد، کهڤری مهزن، 2. پهرژینی له دڕک و داڵ سازکراو، 3. جووچکی باڵنده، رۆڵه، فهرزهن. له بهیتی (برایم و مهحمهڵ) دا چێلیان نێوی شارێک بووه له مهڵبهندی شاروێران.
گارە
1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتنی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
هەرکۆ
هەرجێ، هەرکوێ.
یارگوڵ
1. یار و دۆستی گوڵ؛ 2. یاری وێنەی گوڵ.
ئارپاکۆ
1. ئاگری پاک و پیرۆز؛ 2. نێوی یەکێ لە پاشاکانی ماد بوو.
تیکان
دڕک، چقڵ، دڕکی دار و گوڵ.
ئاکرێ
نێوی شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان؛ نێوی (ئاکرێ)، لە وشەی (ئاگریی) کەوتۆتەوە، بەڵام عەرەب هەر دوو وشەکە بە (عقرە) نێودێر دەکا! وەک چۆن بە ئاکرێ دەڵێن (عقرە) و بە (ئاگریگۆف)ی ناوچەی دیالەش کە لە کۆندا کوردنشین بووە و دوایی کوردەکەیان لێ دەرکردووە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان و دەڵێن: (عقرە کوف!)، نێوی شاری (بەعقووبه)ش، بە وتەی مامۆستا جەمال نەبەز، وشەیێکی کۆنی کوردییە و باگۆڤەیە، بەڵام عەرەبەکان بە (بعقوبە) زاربێژی دەکەن. بڕوانە ئاگریی لە بەشی کوڕان.
ئاراسپاس
لە گەورەکانی ماد و بینەوانی پەرسگەی پانتائا بووە. بڕوانە وشەی ئار.