ڕازان

1. ئامادەبوون، وەکوو: ئەرێ هەر نەڕازان؛ 2. بە زاراوەی کرمانجیی واتە: خەوتن، نوستن، وەکو و: نەکە کەچێ دیا تە رازایە. واتە: مەکە کچێ دایکت خەوتووە؛ 3. حەکایەت و چیرۆک، سەرگەرمی قسە و باس، وەکوو: دانیشتوونەتە پای رازان نایبڕنەوە؛ 4. ناوچەیێکە لە 70 کیلۆمیتری شاری خوڕەماوا لە لوڕستان.

ڕوبات

1. بۆسەی راوچی؛ 2. حەشارگەی کەو.

دەگمەن

هەڵکەوت، بە زەحمەت گیرکەوتن.

ئەنیا

1. ئەنیە، هەنیە، تەوێڵ، ناوچاوان؛ 2. شانس، بەخت، ئێقباڵ.

خانومان

1. شۆخوشه‌نگ، نه‌شمیلانه‌، جووان و دڵگیر، له‌بار و رێکوپێک؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

نارست

نارستی، گوندێکە لە خوار ملەی زمزیران لە ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەڕۆژ

1. بەربەرۆچکە؛ 2. گوند یان مەزرای رووبە رۆژ؛ 3. لەرۆژدا.

خەندە

پێکه‌نین، کرانه‌وه‌ی هه‌ر دوو لێو له‌ شادی و خۆشحالی.

سەمەندەر

گوڵەیاسەمین.

داهێن

له‌ وشه‌ی (داهێنه‌ر) وه‌رگیراوه‌، واته‌: تازه‌خولقێن، تازه‌داهێن، نوێساز.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!