ڕافینا
گوندێک بوو لە باشووری کوردستان، بەعسی وێرانیان کرد.
هەردە
1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).
ڕەشێ
ئاماژە بە کیژی ئەسمەر و رەشتاڵە.
لەهی
لاپاو، لافاو، سێڵاو، ساڵاو.
جاسر
1. گاسر، گاسەر، دلێر و بێباک؛ 2. باڵابەرز، بەژنبڵند.
سوێسن
1. سۆسن، سوێسنە، سۆسەن، گیایەکە دوو سێ گەڵای بەقەد قامکێک هەیە و گوڵێکی وەک قووچەکەی زەنگۆڵەوێنەی بە سەرەوە دێتەدەر بەهاران لە بن نوواڵەبەفران شین دەبێ و دێتە دەر، تەمەنی کورتە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
بەواز
خۆشحاڵ و بەکەیف.
میلکان
جێگای چادر و چێخبەرپاکردنی خێڵاتی کورد.
ساکۆ
1. چیای رووتەن، کێوی بێ گژوگیا؛ 2. زیارەتگە.
ئاڵانا
1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە باشووری کوردستان.