شێنێ
1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
ئەنگۆرە
1. دەمی ئێوارە؛ 2. سەرەتای هەڕەت و گەییشتنی میوە و سەوزەوات؛ 3. ئەوکاتە، ئەوسا، ئەودەم.
گاتە
گازە. بڕوانە گازە.
ڕۆبار
رۆخانە، چەم، چۆم.
بژوێن
زەمەند، زەوی پڕگیا و لەوەڕ.
هاوناس
ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر.
بژانگ
1. برژانگ، مژۆڵ، بژۆڵ؛ 2. پرزە و ریشاڵی کوتاڵ و گەنمەشامی و هیدیکە.
ئۆباڵ
گوناح، ئازوبهزه، وهباڵ.
ڤینا
1. ئەمە؛ 2. داخوازیی.
شەنگەبی
شۆڕەبی، جۆرێک داربی کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە.