ساویر

سام، مەترسی، هەیبەت لە بەرانبەر کەسێکدا.

زنار

1. بەردی زۆر گەورەی شاخ؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی ئیلام کە بە فەیلی بەنێوبانگن.

زێندین

زیندانەوان، پاسەوانی زیندان.

لیرە

1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ.

باڵا

بەژن، بەژن و باڵا، قەد و باڵا.

یاسۆ

نێوی گۆرانیبێژێکی کورد بووە لە ناوچەی سەرحەدی‌ کوردستانی باکوور .

مەرزە

1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.

هۆران

لێکۆڵینەوە و بەوردی بیرلێکردنەوە.

میران

1. کۆی میر، پاشا؛ 2. میران نێوی هۆزێکی کوردی کۆچەریی بووە لە کوردستان؛ میر لە کوردیدا، کورتکراوەی نازنێوی (ئەمیر) ە و لەگەڵ وشەی (اَمیر) ی فارسیی، کە واتای (سەیید) دەدا، جیاوازە. نموونەی میرەکانی کوردستان: (میری سۆران و میری بۆتان) ە.

رێناس

رێگەناس، رێشناس، کەسێ کە شارەزای رێ بێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!