شەمزین

1. شەمزان، ژاکان بۆ گوڵ؛ 2. ڕەنگپەڕین، پەشۆکان بۆ ئینسان؛ 3. تێکچوونی چەرم بە هۆی زۆر وێکەوتنی هەتاو.

خامان

جۆرێک پارچه‌ی سپییه‌ بۆ کراس.

سوێسکە

سۆسک، سۆسکە، سووسک، باڵدارێکی گۆشتخۆشە، مەلێکە لە شێوەی کوڕکوڕ.

گوڵخواز

جووانویست، کەسێک کە حەزی لە شتی وێنەی گوڵە.

کاری

1. کاریگەر و کارتێکەر، قووڵ و بڕێنەر، وەکوو برینەکەی زۆر کارییە‌؛ 2. بەکار، بەهێز، تێکۆشەر، ئازا لەکاردا.

بازین

1. وەکوو باز؛ 2. چاوتیژ، تیژبین.

بەژی

دەخڵی دێم، داهاتی دێمەکار.

پێوەر

1. رووبەرپێو؛ 2. پۆی تەون؛ 3. ئەندازە.

یەزدا

خودا، خودێ، یەزدان، پەوەردگار؛ هەر دوو نێوی یەزدا و یەزدۆ لە نێوی یەزدان وەرگیراون.

ڕاگا

1. سۆز یان هەوای مووزیک؛ 2. نێوی سروودێکی سەردەمی زەڕدەشتییەکان بووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!