ئەرنەواز
نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.
بەرکۆژە
1. پشکووژ، قۆپچە، دووگمە؛ 2. بەر، پێسیر، دادڕاوی یەخە تا سەر سینگ.
بندین
تەختی چۆم و رۆبار، بنی چەم، کەفی رۆخانە.
خۆشین
1. دوای باران؛ 2. خۆڕسک؛ 3. نێوی یهکێ له رێبهری ئایینی یارسانهکان.
ئەستێرە
ستێر، هەسارە.
زاڵ
1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.
قەسری
قەسرین، لەسەرمادا تەزیو، سەرمابردوو.
کەستەک
1. لەپکەی ئاڵتوون، قورسەی زێڕ، تەڵکەی تەڵا؛ 2. کانزای سفت و بتەو و قورس.
نەرمێ
نەرم و نیان، ئاماژە بە دڵبەری نەرم و نۆڵ، پێچەوانەی زبریی و بتەویی.
گوڵنیشان
وەک گوڵ، لە نیشانەی گوڵ.