ئەزموون

1. تاقیکردنەوە، جەڕباندن؛ 2. تجربە.

ژەمکۆ

نان و پێخۆری شوان یا رێبوار.

ئادگار

ئازگار، ته‌واو، په‌یتاپه‌یتا، په‌ساپه‌سا، به‌شوێن یه‌کدا.

ئازیا

زیره‌ک، گورج و گۆڵ.

هێڤی

ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد.

داشیار

ژنی ماڵ، که‌یوانوو.

بەفران

1. کۆی وشەی بەفر؛ 2. کاتی بەفر.

سابوور

نێوی شارۆچکەیێکی کوردنشینە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتی بەعس کوردەکەی لەو دیارەی خۆی وەدەرنا و کردی بە عەرەبنشین.

نیار

1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.

شەهێنە

1. شەهێن، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!