دڵنیا

ئارخه‌یان، خاترجه‌م.

بەرموور

ملوانکە، گەردانە.

کەلیان

1. چەند ملە و کەل پێکەوە؛ 2. کۆی کەل: گەردەنە، ملە، وەکوو کەل یان گەردەنەی ئارێز؛ 3. (کەلیان) سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە نیوە زاراوەی جافی.

قەرەنی

دووهەمین کوتانی چەڵتووک بە دنگ.

کەوەند

چادر، ڕەشماڵ، تاوڵ، کۆن، چادرێ کە لە موو چندرابێ.

لاوان

کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!

ڤەرسین

ڤەرسان، راپسکان، راییبوون، تەکان لەخۆدان بۆ دەربازبوون.

ئاروان

1. خواردنی ناوڕێگه‌ی رێبوار، تۆشه‌به‌ره‌ی پشت؛ 2. ئازووقه‌ له‌ماڵدا.

فەرهاد

نێوی دڵدارەکەی (شیرین) و قارەمانی چیرۆکی (شیرین و فەرهاد)ی کوردییە، کە بە فەرهادی لوڕ بەنێوبانگە و هەڵکۆڵی بەردەکەی (تاقوەسان)ی کرماشانە. بڕوانە وشەی سان.

ژنێن

نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!