ئامباز
ئاوقەد، حاشاوڵ، چنگاوڵبوونی دوو ئینسان یان گیانلەبەر.
ڕاسپێر
سفارشدەر، سەختیکەر: سەختیم کردووە بۆم بێنن.
کابا
1. کاب، قاپ، جگ؛ 2. میچ، بنمیچ، سەرمیچ؛ 3. دەق.
تازیلە
وردەبڕوێش، بڕێشی ورد.
شاکە
باڵەفڕەی مەلێک کە دەیەوێ باڵەوازە بێ.
کریسک
پریشکی ئاگر، پزووسکەی گڕ.
کاوان
1. کۆی کاو؛ 2. کاو واتە: مراد، (کاوان)یش: مرادان؛ 3. بە هەورامیش واتە: کەل، ملە، یاڵ، گەردەنە؛ 4. هەروەها گوندێکە لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان.
گەورێ
1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
دڵسۆژ
ناوێکی کرمانجییە، بڕوانە دڵسۆز
ڤیندا
1. بەتاسە و ئارەزوو؛ 2. کەسێ که ئاواتێکی هەبێ.