شاناز

نێوی یەکێ لە قەتار یان هەواکانی مۆسیقای ئێرانییە.

گژنیژ

گشنیز، جۆرێک سەوزەی خورێنییە کە بۆ ناو چێشت بەکاری دەبەن.

هاڤی

نامۆ، غەوارە، نەشناس.

تەڕڵان

1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.

شاکەژ

کێوی گەورە و مەزن.

مامز

1. ئاسک، کەژاڵ، پەزەکێوی، ئاهوو؛ 2. ماسییەک کە گەرا دادەنێ؛ 3. مامزە، ئەو ئاسنەی کە سوار لە پاشپانییەی چەکمەی قاییم دەکا بۆ لێخوڕینی ئەسپ.

زەنگەڵان

زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەربایجان.

ئۆدا

به‌ زاراوه‌ی رواندزیی (سۆرانی) واته‌: دایه‌، هۆ دایه‌.

زمزیران

1. گاموور، کاتی کوتان و شێلانی تێ بۆ سرکە و شەراو؛ 2. کەل (گەردەنە) یەکە نزیک شاری سەردەشت کە رێگای مەهاباد بۆ سەردەشت، بەوێدا تێدەپەڕێ.

پێزان

1. شارەزا؛ 2. بەئەمەگ، چاکەلەبەرچاو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!