بەرشی

وشەیەکی هەورامییە واتە: هاتەدەر، دەرکەوت.

بێستوون

نێوی چیایەکی سەخت و بەرزە کە لە دۆژ شارەکانی کامیاران و هەمەدان و کرماشاندا هەڵکەوتووە و نزیک بە چیای "پەڕاو" ە و شاری بێستوونیش لەپەنای ئەم چیایە هەڵکەوتووە؛ ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەغستێن یان بەغستەن بووە، (بەغ) واتە: خودا، خولقێنەر، (ستێن یان ستەن)یش: جێگا و شوێن. بێستوون یان بەغستەنیش واتە: جێگای خودا یان خولقێنەری گەلانی بەر لە زەڕدەشتییەکان.

نەوزەر

زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.

خۆشیک

شاخێکه‌ له‌ڵای کێوی به‌مۆ که‌ کانیه‌کی خۆشی لێیه‌ به‌ نێوی (قه‌مان).

ئیرازتۆ

ئەرارتۆ، پاتەختی کوردە مانایی یەکان بووە کە دەبێتە کەلاوەکانی زێویە لە 50 کیلۆمیتری شاری سەقز و بەشێکی بۆکانی ئێستا. بڕوانە زێویە.

گوڵنەواز

ئیسانی کار ڕێکوپێک و خاوێن.

ئادیابن

له‌ کۆندا‌ له‌ سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه‌ هه‌تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان، به‌و ناوچه‌یه‌ی گوتراوه‌ که‌ باژێره‌کانی زاخۆ و دهۆک و ئاکرێی گرتۆته‌ خۆی! بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.

ئێڤار

بە زاراوەی کرمانجی واتە: ئێوارە.

زەوار

زیارەتکەر، ئەو کەسانەی دەچنە تەوافی چاک و پیران.

خەتان

دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!