ئەهوەن
1. ئارام، لەسەرەخۆ، هێور؛ 2. نێوی یەکێ لە دۆستەکانی ئەژدەهاک بووە.
بۆرچین
بۆرچیل، مێچکەمراوی.
شیرین
شیرن، نێوی گراوییەکەی (فەرهادی کۆکەن) بووە؛ هەر شتێک تامی شەکر و قەند بدات، پێچەوانەی تاڵ. سەربەند و ناوبەندی هەندێ گۆرانیی کوردییە.
دەلیل
بەڵگە، گەواه.
بێرک
1. بەریک، بەرک، جێو، گیرفان؛ 2. بێڵی بچووک؛ 3. گۆمیلکە لە چیا؛ 4. جێ دۆشینی ئاژەڵ.
کاراک
کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن.
لۆرین
لاواندنەوە بە گۆرانی، لایەلایەکردن بۆ منداڵ لە لانکدا.
زەڕینە
1. زێڕین، زێڕینە، لە زەڕ درووستکراو، لە زێڕ سازکراو؛ 2. نێوی گوەرەگوندێکە لە بان هەوەتوو لە نێوان سنە و سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ڕاوەش
بزووتنەوەی توند، تەکان.
ئاراسن
نێوی کێوێکە لای رانیە لە باشووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.