لاوان

کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!

ئارساماس

فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی سپای کوورشی هەخامەنشی بووە. بڕوانە وشەی ئار.

لاسۆ

کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.

چیاکۆ

گوندێکە لە ناوچەی سەنجابی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

بەستێن

1. رەخی رۆبار، زیخەڵانی دەم رۆخانە، گوێی چەم، قەراخ چۆم؛ 2. زەمینە، وەکوو: لە بەستێنی هونەردا: لە زەمینەی هونەردا.

ئاته‌ران

کۆی وشه‌ی ئاتر یان ئاگر.

سەربێر

ئەو کیژەی کە لە پەچەدا مەڕ یان بزن دەگرێ بۆ دۆشین.

جیهان

گلۆڤه‌ر، جه‌هان، دنیا.

پژاو

1. دەشتی زەق و بەراو؛ 2. دەشتێکە لەبەری زرێبار، کە (ماش)یان لێ هەڵدەبەست بۆ ماسیگرتن؛ ماش: وەکوو تەیمان و کۆڵیت، لەبەراو درووست دەکرێ تا ماسی تێبکەوێ و بیگرن.

هەلار

1. تینی ئاگر، هاڵاوی ئاگر؛ 2. هەلاهەلا، هەلارهەلار، لەبەریەکچوو، وردوخاش.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!