تێلیناز
کیژی قژ ساف و زەرد.
کۆشین
کۆشان، تێکۆشان، تەقەلادان.
دەریا
زهریا، زهلیا، زرێوار.
سازاو
1. ئاوی سازگار؛ 2. کانیێکە لە ناوچەی گاوەرۆ.
چامە
سروود، ههڵبهست، سۆز.
پیرۆسا
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
یاقووت
بەردێکی سووری گران و بەنرخە کە بۆ نگینی ئەنگوستیلە و نێوان لیرە و شۆڕاوکەی گوارە و هیدیکە بەکار دەبرێ.
خازێ
سوور، (وهک بهرخی خازێ)
ئازاد
ئازا، سەربەست، رزگار.
ئاژوەر
بڕوانە بۆ ئاژۆ.