ڕۆناکۆ

نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.

پێژەک

خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.

گەشە

1. هەڵچوون و باڵاکردن؛ 2. پێشکەوتن؛ 3. تەرزی تازەی مێو؛ 4. خۆشی و شادیی؛ 5. تێرئاویی و تورتیی و شەقیی؛ 6. بزە، زەردەخەنە؛ 7. لقی تازەی ڕەز؛ 8. باڵا بڵندبوون و بەخۆداهاتن.

ئەرکان

1. پایەکان، کۆڵەکەکان؛ 2. رەخت و ئەسپابی شەڕ؛ 3. ئەرکانی چوارینە: با و خاک و ئاو و ئاگر.

برساق

جۆرێک کولێرەی بچووکە کە هەویرەکەی بەشیر و ئاو دەکرێ و لەناو رۆندا سووری دەکەنەوە، کولێرە برساق.

تاتان

1. کۆی تات، بە واتای بەردی لووس و پان و درێژ بۆ نوێژ؛ 2. سەخت و هەڵەمووت.

ئیرەڤان

یەریڤان، ئێریڤان، پایتەختی وڵاتی ئەرمەنستانە، بەڵام کوردی زۆری لێ دەژی و ئەم نێوەیان لە منداڵی خۆیان ناوە. ئەم نێوە گەییشتۆتە ناو کوردی پارچەکانی دیکەش.

جازەر

نێوی شارۆچکه‌یێکه‌ له‌ ناوچه‌ی کووت له‌ باشووری کوردستان، که‌ کوردی فه‌یلی تێدا ژیاوه‌، به‌ڵام کورده‌که‌یان لێ ده‌رکردووه‌ و کردوویانه‌ به‌ عه‌ره‌بنشین.

چەرمەڵە

ئینسانی چه‌رمه‌ڵانه‌، سپیکه‌ڵه‌.

جیهان

گلۆڤه‌ر، جه‌هان، دنیا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!