هەرمان

1. هەرگیزنەفەوتان؛ 2. بە هەورامی واتە: فرمان، کار، خەبات. بۆ ئاگاداریی: فرمان واتە: کار، فەرمان: واتە، ئەمر و دەستوور. لە زاراوەی کرمانجیشدا فەرمان واتە: ‌قەڵاچۆکردن و بەکۆمەڵکوشتن. وشەی فەرمان لە لاوکی کوردیدا یەکجار زۆرە.

سازگار

بەئارەزووی مەزاج، گونجاو لەگەڵ مرخی ئینسان. ئاوەکە سازگارە.

ئارینۆ

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

شاخۆ

1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک.

پێوەر

1. رووبەرپێو؛ 2. پۆی تەون؛ 3. ئەندازە.

ویلکان

وەوڵە، وەویلە، بووکەشووشە، ئەو کەرەسەگەلەی کە بە نایلۆن یا پەڕۆ یان شتی دیکە، بۆ گەمەی منداڵان درووست دەکرێت.

گارۆ

گارگارۆ، هێلانەی مەل لە کونی داردا.

لاسۆ

کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.

ئارخەیان

1.دڵنیا، خاترجەم؛ 2. بێخەم، بێترس و دوودڵی .

وێژا

قسەزان، زمانپاراو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!