تورکیای نوێ لە پاکتاوی ڕەگەزییەوە بۆ پاکتاوی زمانی و کەلتووری - بەشی 1
خەڵکی کورد نە تەنیا بۆیان نەبوو بەزمانی خۆیان بدوێن، بەڵکوو لە ئەساسدا، بوونی زمانێک بە ناوی زمانی کوردی و نەتەوەیەک بە ناوی کورد و تەنانەت خاک و سەرزەمینێک بە ناوی کوردستان حاشای لێ کرا. بە پانەوە کوردستان بوو بە ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ و کەس بۆی نەبوو ناوی کوردستان بەسەر زاردا بێنێ و شوناسی نەتەوەییشیان حاشای لێ کرا و بە تورکە چیاییەکان ناویان برا، کە تورکییان لە بیر چۆتەوە