لۆزان، پەیمانێک کە بڕیاری دروستکردنی دەوڵەتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
ڕێکەوتی ٢٤ی جولای ساڵی ١٩٢٣ی زایینی، براوەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم (هاوپەیمانان) و تورکیە، لە شاری لۆزانی وڵاتی سویس، پەیمانێکیان بە ناوی پەیمانی "لۆزان" واژۆ کرد. واژۆکردنی پەیمانی لۆزان، هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی "سیڤەر"ی لێ کەوتەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان، ئەم بابەتە لەو سەردەمەدا کۆتایی بە خەونی کوردستانییەکان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی هێنا.