شیعرێک لە نێوان "میسباحوددیوانی ئەدە ب" و "تاهیر بەگی جاف" دا
لە راستی دا، ئەو دەقە دوو شیعرە و تێکەڵ کراوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هەر دوو شیعر لە سەر کێشی "فاعیلاتون فاعیلاتون فاعیلاتون فاعلیلون" نووسراون. هەر دوو شیعرەکە بەشی ئاخری سەرواکەیان بە "ەوە" کۆتایی دێ . بەڵام ئەوی راست بێ پێدەچێ لەو پەیوەندییەی کە مارف خەزنەدار لە نێوان تاهیر بەگ و میسباحودیوان دا باسی دەکا، ئەو شیعرانە گۆڕدراونەتەوە و بە شیمانەی زۆر میسباح ئەو شیعرەی بۆ تاهیر بەگ نووسیوەتەوە.