خانی و‌سەرەتای ناسیۆنالیزمی کوردی

مەم و زین چون بەرهەمێکە بە مەبەستی سیاسی تایبەت نووسراوە، لە رێسای گشتی مەنزوومەکانی نەتەوەی غەیرە کورد لای داوە و لەبەشی دیباچە و پێشەکی دا بە جێگای ئەوە زەمینەی خوڵقانی فەزای چیرۆکەکە خۆش بکا، باسی هۆکارە سیاسییەکانی نووسینی مەنزوومەکەی و کوردینووسینەکەی دەخاتە بەرباس.

 

نزیکەی چوار سەدە بەسەر سەردەمی ژیانی ئەحمەدی خانیدا ڕابردووە. خانی لەسەردەمی دەسەڵاتداریی دوو گەورە ئیمپڕاتووری ئەوسەردەمی ئاسیا واتە ئیمپڕاتووری عوسمانی و ئیمپڕاتووری سەفەویدا دەژیا.

هەرکام لەو دوو جەمسەرەش نوێنەرایەتیی شێوەیەک لە شێوەکانی ئیسلامەتییان دەکرد. عوسمانییەکان بە دامەزراندنی بنکەی خەلافەت لە ئیستانبۆل خۆیان بە میراتگری ڕێبەرانی ئیسلامەتی لە جیهانی سوننە مەزهەب دەزانێ و سەفەوییەکانیش دامەزرێنەر و بڕەوپێدەری شیعە لە ئێران بوون و حکوومەتێکی مەزهەبیی شێعییان لە جواغڕافیای ئێران دا دامەزراندبوو.

بە هۆی جیاوازیی مەزهەبی لە لایەک و هاوسنوور بوونیان لە لایەکی دیکە، ئەو دوو ئیمپڕاتوورییە بەردەوام و بە درێژایی تەمەنیان لەگەڵ یەک لە ململانێ دابوون.

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەو دوو حکوومەتە بە هۆی ئەوەی سنووری یەکیان دەبەزاند و بە زەبری چەکداری یەکیان دەتەزاند ببووە بەشێک لە واقعی ژیانی خەڵکی ئەو سەردەم. ئەو بەشەش لە خاکی ئەو دوو وڵاتە زیانی وێدەکەوت و وێران دەبوو کە سنووری هاوبەشیان لەسەر دامەزراندبوو.

سنووری هاوبەشی سەفەوی و عوسمانی هەر لە چۆمی ئاراسەوە لەباکوور تا چۆمی سەیمەرە لە باشوور و بە مەودای سەدان کیلۆمەتر لەسەر خاکێک دامەزرابوو کە هەر لە دێرزەمانەوە تا ئێستاش بە کوردستان ناسراوە. بە کورتی ئەو هەرێمانەی لەودیو و لەم دیوی سنوور دەبوونە پێخوستی چەکداران و شەڕی نەیاران دوو بەش لە خاکی کوردستان بوون.

لەو نێوەدا ناوچە کوردستانییەکان کە هەرکام لە ژێر میرایەتی ئەمیرێکی کورد یان غەیرە کورددا بەڕێوە دەچوون، لە شەڕەکان تێوە دەگلان و بەهەزاران کورد دەبوونە قوربانیی ململانێی دوو دەستەڵاتی دژ بە خۆیان.

یەکەم کەسێک کە بە شێوەی وشیارانە ئەو خەسارەی دەستنیشان کرد و ڕێگا چارەی بە شێوەی نوسراو بۆ پێشنییار کرد ئەحمەدی خانی شاعیری گەورەی کوردە.

خانی بە نووسینی مەم و زین بە زمانی کوردی بە شێوەیەکی کردەیی لە چەند یاسای باو لایدا.

یەکەم: تا سەردەمی خانی زمانی نووسین لەو جوغڕافیایانەی باسی کرا سێ زمانی تورکی و عەڕەبی و فارسی بوون.

دووەم:زمانی عەڕەبی زمانی کتێبی پیرۆز و بەشی هەرە زۆری جیهانی ئیسلامەت بوو.

سێ: زمانی فارسی زمانی دیوانی و ئەدەبی بوو لە هیندەوە تا بەغدا

چوار: زمانی تورکی زمانی سپا بوو

خانی بە ئاگاداری لەو بابەتە گرینگەش نەچووە ژێر هێژمۆنی هیچ کام لەو زمانانەوە و ئاگایانە بە زمانی کوردی هۆنراوە شاکارەکەی خۆی نووسی.

مەم و زین چون بەرهەمێکە بە مەبەستی سیاسیی تایبەت نووسراوە، لە ڕێسای گشتیی هۆنراوەکانی نەتەوەی غەیرە کورد لایداوە و لە بەشی دیباچە و پێشەکیدا بە جێگای ئەوە زەمینەی خوڵقانی فەزای چیرۆکەکە خۆش بکا، باسی هۆکارە سیاسییەکانی نووسینی مەنزوومەکەی و کوردینووسینەکەی دەخاتە بەرباس.

خانی بە باشی شوناس و ماکە شوناس سازەکانی ناسیوە و لە ناو ئەوانیشدا چەند ماکەی کاریگەری زەق کردووەتەوە.

زمان سەرەکیترین ماکەی شوناس سازە و خانی بە جەخت لەسەر گرینگیی نووسین بە زمانی نەتەوەی خۆی، زمان وەک هێڵی جیاکەرەوە دەستنیشان دەکا.

پاشان بۆوەی لەبەرانبەر ئەوی دیدا تواناییەکانی دیکەی نەتەوەی خۆی وەدەر بخا، قسە لەوە دەکا کە زمان بیری پێ دەکرێتەوە و ناکرێ بە زمانی بێگانە بۆ نەتەوەی خۆت بیر بکەیەوە. بۆیە دەڵێ من ئەو مەنزوومەیەم نووسی :

تا خەلق نەبیژتن کو ئەکڕاد

بی مەعریفەتن بی ئەسڵ و بونیاد

شاعیرێک کە لە بونیادی مەعریفەتی کوردانە دەگەڕێ ئەو ڕاستییەش دەزانێ پێگە و مەکۆ و نیشتمانێک بۆ گەشە و نەشەی ئەو بونیادە پێویستە و ئەوەش پێک نایە مەگەر ئەوەی کورد دەوڵەتی خۆی هەبێ.

واتە خانی زمان و پێکهاتنی دەوڵەتی کوردی تەنیا هانە و بونیادی بیری بووە و یەکەم شاعیر و بیرمەندی کوردە کە بەر لە سەرهەڵدانی تیۆرییەکانی ناسیۆنالیسم، ناسیۆنالیستی بە کردەوە بووە.

سا خوایە لە تۆ سەیر دەمێنم

لەو گێژە چلۆن سەرم دەرێنم

کورد چۆن دەبێ دیل و چارەڕەش بن

کەی ڕاستە لە خۆشی دوورەبەش بن

بۆ بەخشش و دڵ بە ناو و دەنگن

شێرن لە ھەرا، پڵنگی جەنگن

دەستڕژدی ئەمانە حاتەمێکە

ھەر گوردێ لەوانە ڕۆستەمێکە

بۆ ڕۆم و عەجەم وەکوو دیوارن

ئەم ھۆیە کەوا کز و ھەژارن

گۆپاڵی دەسی ئەوانە ئێمەین

بۆ تیری بەڵا نیشانە ئێمەین

خۆیان لە گەڕ و ھەرایە دوورن

کورد بەند و کلیلی سەرسنوورن

یەک ھێرشی بۆ سەر ئیدی بێنێ

ھەر کوردە دەبن شەڵاڵی خوێنێ

ئازایی و بەخششێ بپرسی

مەردایەتیی و دڵ و نەترسی

ھەر بۆ کوڕی کوردسان ھەیە و بەس

نەدراوە لەبەر ئەوان بەشی کەس

ھێندەی کە بەجەرگ و دوورەترسن

کەمتر لە بەیەک گەیین دەپرسن

کەس بۆ کەسێ نابێ چاودەبەر بێ

ھەرکەس دەیەوێ زل و لەسەر بێ

لەم سەرڕەقییە و دەماری زلیان

بێگانە دەبن سواری ملیان

ھەر خۆیەتی زل، کەوە و ڕەش و بۆر

ھەر بۆیەیە بوونە ھێزی خۆخۆر

کوردیش کە ببایە یەکدڵ و دەست

دەستیان دەکەوت ژیانی سەربەست

ڕۆم و عەرەب و عەجەم سەروبەر

بۆ ئێمە دەبوونە عەبد و نۆکەر

پەیدا دەبوو باو و گەورەیی و ژین

ناومان دەرئەکرد بە بیر و زانین

جیاواز دەبوو گفتی پاک و ناپاک

پڕ نرخ و بەڕێز دەبوو شتی چاک

مەم و زینی خانی

هەژار کردوویەتی بە سۆرانی

دیباچە - بەشی پێنج

ساڵی 1651

.................

ئەز مامە د حکمەتا خودێ دا

کورمانج د دەولەتا دنێ دا

ئایا ب چ وەجھی مانە مەحرووم

بالجمله ژ بۆ چ بوونە مەحکووم

وان گرت ب شیری شەھرێ شوھرە

تتەسخیر کرن بلادێ ھممەت

ھەر میرەکێ وان ب بە زلێ حاتەم

ھەر مێرەکێ وان ب رەزمێ رۆستەم

بفکر ژ عەرەب حەتا ڤە گورجان

کورمانجییە بوویی شوبھی بورجان

ئەڤ رۆم و عەجەم ب وان حسارن

کورمانج ھەمی ل چار کنارن

ھەردو تەرەفان قەبیلێ کورمانج

بۆ تیرێ قەزا کرینە ئامانج

گۆیا کو ل سەرحەدان کلیدن

ھەر تائفە سەددەکن سەدیدن

ئەڤ قولزومێ رۆم و بەحرێ تاجیک

ھندی کو بکن خورووج و تەحریک

کورمانج دبن ب خوون مولەتتەخ

وان ژێکڤە دکن مسالێ بەرزەخ

جوامێری و ھممەت و سەخاوەت

مێرینی و غیرەت و جەلادەت

ئەو خەتمە ژ بۆ قەبیلێ ئەکراد

وان دانە ب شیر و ھممەتێ داد

ھندی ژ شەجاعەتێ غەیوورن

ئەو چەند ژ مننەتێ نوفوورن

ئەڤ غیرەت و ئەڤ عولووێ ھممەت

بوو مانعێ حەملێ بارێ مننەت

لەو پێکڤە ھەمیشە بێ تفاقن

دائم ب تەمەررود و شقاقن

گەر دێ ھەبوا مە ئتتفاقەک

ڤێکرا بکرا مە ئنقیادەک

رۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی

ھەمیان ژ مە ڕا دکر غولامی

تەکمیل دکر مە دین و دەولەت

تەحسیل دکر مە علم و حکمەت

تەمییز دبوون ژ ھەڤ مەقالات

مومتاز دبوون خودان کەمالات

مەم و زینی خانی

دیباچە - بەشی پێنج

ساڵی 1651

KURDŞOP
932 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!