لەنێو ساڵانی بێ ڕاوەستانی بەرهەمداریی ئەمینە عەمەر – بەشی دووەم

"کەچا کورد" (ئەمینە عەمەر) جگە لە گرینگیدان بە بەرهەمی بواری ڕێزمان و زمانەوانیی کوردی، گرینگیی بە بەرهەم و نووسینی بەهرەمەندی و ئافراندنیش داوە. لە بواری شیعر و کورتەچیرۆکیشدا کۆمەڵێک بەرهەمی نایابی پێشکەش کردووە. لە ڕووی ڕێکخستنی کرۆنۆلۆژییەوە، ئەم بەرهەمانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بوونیان نەبوو و بەپێی وێنە و سەرچاوەکانی دەستمان توانیمان لیستێک و کورتەناسینێک لەسەر ئەو بەرهەمانە پێشکەش بکەین.

ئاراس حسۆ

 

لێکۆڵینەوە، نرخاندن و خوێندنەوە دەربارەی هەندێک کتێبی کوردی

"ڤەکۆلینەک د ناڤەرۆکا پرتووکا مامۆستا جەمال نەبەز دە"، ٢٠١٣، (وشەنامەیەکی ئەتیمۆلۆژیی زمانی کوردی)، ئەڵمانیا.

دیار نییە ئەم کتێبە لەلایەن کام بڵاوکەرەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەڵام لە ناونیشانەکەیەوە ڕوونە کە هەڵسەنگاندنێکی زانستی لەسەر ئەو نووسەرە ناودارە کراوە. ئەم بەرهەمەش لەگەڵ بواری ڕێزمان، ئەتیمۆلۆژی و زمانی کوردی ئاشنامان دەکات.

"خوەندنەک ل بن رۆناهیا چارچرایێن مژابادێ"، بڵاوکراوەی سەرسەرا، ڕۆمانی جان دۆست

"مژاباد" یەکەم ڕۆمانی ڕۆماننووسی کورد "جان دۆست"ە کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە ئامەد چاپ و بڵاو کرایەوە و لە ٢٣٤ لاپەڕە پێک هاتووە. ئەم ڕۆمانە وەک ڕۆمانێکی مێژوویی دادەنرێت کە لە دەوروبەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد ڕوویداوە. جان دۆست ئەم بەرهەمەی نەک هەر وەک بەرهەمێکی ئەدەبی پێشکەش کردووە، بەڵکوو ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەشمان بۆ دەگێڕێتەوە. چەندین قۆناغ و ڕووداو هەن کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی مەهاباد و کوردستان بەجێ هێشتووە. جان دۆست لە ڕۆمانەکەیدا تراژێدیای سەرهەڵدان، شکست، جینۆساید و ماڵوێرانی کە بەسەر کورددا هاتووە، لەگەڵ خۆڕاگری و قارەمانێتیی کچان و کوڕانی کورد، پێشکەشی خوێنەرانی دەکات. لەم ڕۆمانەدا نەک هەر بارودۆخی گەلی کورد، بەڵکوو کارەساتەکانی سەر گەلی ئەرمەن و سووریان/ ئاشووریش بە گێڕانەوەی ڕاستگۆیانە پێشکەشی خوێنەران دەکرێت.

لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕۆمانە لەلایەن زۆر لێکۆڵەر و خوێنەرەوە کراوە کە یەکێک لەوان، ئەمینە عەمەرە. لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕۆمانە کە لە ١٠٤ لاپەڕە پێک هاتووە، لەژێر ناوی "خوەندنەک ل بن رۆناهیا چارچرایێن مژابادێ"، بەگشتی باسی کۆنتێکست و ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە دەکات.

"ژ سەمایا باوەریێ"، ٢٠٢٠، خوێندنەوەیەک بۆ شیعری "پەیالێن هاومایێ"ی "فەرهاد سیرین"، لە بڵاوکراوەکانی سەرسەرا، چاپی یەکەم

ناوی کتێبی شیعرەکانی فەرهاد شیرین "پەیالێن هاومایێ: تا داوییێ؛ داوییا سەمایێ"یە. کتێبەکە لەلایەن "ئاڤا" لە شاری کۆبانی چاپ کراوە. کتێبەکە ١٠٤ لاپەڕەی هەیە. بەرگی کتێبەکە لەلایەن هونەرمەند "زوهێر حەسیب"ەوە دیزاین کراوە. سەبارەت بە ناونیشانی کتێبەکەی فەرهاد سیرین، ئەمینە عەمەر دەڵێت: "لە کتێبی ئاڤێستاوە ناوی 'پەیالێن هاومایێ'ی لەسەر کتێبەکەی خۆی ناوە."

ئەمینە عەمەر ڕستە یان قافیەیەک لە شیعری درێژ وەردەگرێت و شرۆڤەی دەکات. ئەو له شرۆڤه‌که‌یدا باسی ئه‌وه ‌دەکات که شاعیر به‌و وشه شیعرییانه ویستویه‌تی چی بڵێت، واته مانای ناوه‌ڕۆک دیاری ده‌کات. ئەمینە عەمەر دەڵێت: "بێگومان نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە ناوەڕۆکی ئەم شیعرە ناوەڕۆکێکی نیشتمانپەروەرانەیە و باس لە زۆر پرسی کۆمەڵگەی کوردی و بارودۆخی بندەستی دەکات."

لە بواری فۆلکلۆری منداڵانەوە

چیرۆکی "ئێسێ و بلۆدۆ" و چیرۆکی "شەنگێ پەنگێ"، ٢٠٠٣، ئەڵمانیا، بەرلین.

"کێزا کێزەران خوەدیا شمکا خێزەران" بۆ منداڵان، ئەڵمانیا، بەرلین، لە بڵاوکراوەکانی سەرسەرا.

ئەم دوو بەرهەمە لە پاشخانی ئەدەبیاتی فۆلکلۆری منداڵانەوە وەرگیراون. بۆ نووسینیان لە فۆرم و شێوازی منداڵانە ئیلهام وەرگیراوە، هەروەها بە وێنە و کارەکتەری ڕەنگاوڕەنگەوە لە دڵی منداڵانەوە نزیکن.

 

بەرهەم لەسەر شیعر و چیرۆک

"بەژنا خەمێن من"، ٢٠١٣

"بازێ هێڤیێن من"، ٢٠٢٠، لە بڵاوکراوەکانی سەرسەرا.

 

ئەم کۆمەڵەشیعرە نزیکەی ٧٠ شیعری تێدایە. لە ناوەڕۆکی ئەم شیعرانەدا زیاتر باس لە ڕەنگ، ئازار و مەینەتیی گەلەکەی دەکات. هەندێک شیعر کۆمەڵایەتین و هەندێکیشیان کەسی و خەمبارین.

"پرگالا بێنفووسی"، ٢٠٢٠، لە ٧ کورتەچیرۆک پێک هاتووە.

 

نموونەی شێعری ئەمینە عەمەر

مالکەک ژ دیوانا هەلبەستێ یا بازێ هێڤیێن من

رۆژەهلمەک ژ بهارا شوورەشان بوو

سەرگۆڤەندا ب کولیلکێن یاسەمینێ خەملاندی

نموونە بوو.

ئارێ ژ تفکا لاشێ بولەزیزی رۆنی دا بوو

بهارا ئازادیێ رەنگ ڤەدا بوو.

سەرکەتنا ل بەرگەهێ ناڤەراستا ئازادیێ

ل قاهیرا

گەشبینی و دلخوەشی بوو.

خوەندەڤانێن دبستانێ پێ شادبوون

پرپریکێن ڤێ خوەشیێ ژ ناڤ جانێ وان دفرین.

تیرێژ دچوون ژ چاڤێ وان

لێن رۆژێ دالهان.

تهنەگەرما ڤێ بهارا ئازادیێ ئەو دپێچان

پەری، بازێن وان چێد بوون.

فریشتەیان ئەو ل گەل خوە ب ئاسمان ڤە

دوور دبرن.

 

"کەچا کورد" (ئەمینە عەمەر) جگە لە گرینگیدان بە بەرهەمی بواری ڕێزمان و زمانەوانیی کوردی، گرینگیی بە بەرهەم و نووسینی بەهرەمەندی و ئافراندنیش داوە. لە بواری شیعر و کورتەچیرۆکیشدا کۆمەڵێک بەرهەمی نایابی پێشکەش کردووە. لە ڕووی ڕێکخستنی کرۆنۆلۆژییەوە، ئەم بەرهەمانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بوونیان نەبوو و بەپێی وێنە و سەرچاوەکانی دەستمان توانیمان لیستێک و کورتەناسینێک لەسەر ئەو بەرهەمانە پێشکەش بکەین.

سەرچاوەکان:

لە وتاری "لوقمان پۆلات" لەسەر بەرهەمی "سەمایا باوەریێ"

لە ماڵپەڕی کەچا کورد (ئەمینە عەمەر)

 

 

KURDŞOP
397 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!