مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

زارا عەلی


دواتر لە ئامەد لەبەر دەستی مەلا "تەها" خوێندنی تەواو کرد و لەوێ مۆڵەتەکەی وەرگرت. دوای وەرگرتنی مۆڵەتەکەی لە ئامەد مامۆستایەتیی کرد و دواتر دەچێتە "حەسکیف" و لەوێ مامۆستایەتی دەکات. مەلا لە تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە دەست دەکات بە نووسینی شیعر. پاشان دەچێتە جزیر و دەچێتە مەدرەسەی بەناوبانگی "مەدرەسەی سۆر" ​​و هەتا مردنی لەوێ سەیداتی دەکات.

مەلای جزیری لە ئەدەبی کلاسیک بە زاراوەی کورمانجی وەک پێشەنگ دێتە ئەژمار. دیوانەکەشی جێگایەکی تایبەتی هەیە. دیوانەکەی کە لەلایەن "ئەمین نارۆزی" ئامادە کراوە، لە ١٢٣ شیعر پێک هاتووە. بەڵام هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە شیعرەکانی لە ١٣٧ شیعر پێک هاتوون. پێدەچێت کۆی بەرهەمەکانی زیاتر لە دوو هەزار بەیت بێت. زۆربەی شیعرەکانی غەزەل و قەسیدەن. ئەو شیعرانەی جزیری دەینووسی، لە ئەدەبیاتی کوردیدا خاوەن سۆز و کەلەجانن.

مەلا لە شیعرەکانیدا بە هەستی قورس و بیری قووڵ، خۆشەویستیی خۆی دەردەبڕێت و هەمیشە باسی یارێک دەکات. بۆ هەندێک لە لێکۆڵەران ئەو یارە خوایە، بۆ هەندێک پێغەمبەرە، بۆ هەندێک تەسەوفە، بۆ هەندێک وڵاتە، بۆ هەندێکیش ئەو کچەیە کە مەلا بۆ خۆی ئاشقی بووە.

دیوانی جزیری لە ساڵی ١٩٠٤دا لەلایەن "مارتین هارتمان" لە بەرلین چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ساڵی ١٩١٩ لە ستەنبوڵ لەلایەن
شەفیک ئەرواسی" بڵاو کرایەوە.

 

نموونەیەک لە هەڵبەستی مەلای جزیری:

"شۆخ و شەنگێ زوهرە رەنگێ، دل ژ من بر، دل ژ من

ئاورێن هەیبەت پلنگێ، دل ژ من بر، دل ژ من

وێ شەپالێ مسکی خالێ دێم دورێ گەردەن شەمالێ

جەبهەتا بسکان سەمالێ دل ژ من بر دل ژ من

زلف و خالان، نوون و دالان وان ژ من، دل بر ب تالان

گۆشەیێ قەوسی، هیلالان دل ژ من بر، دل ژ من"

لەبەر ئەوەی مەلای جزیری شاعیری "ئەوین"ە، هێماکانی شیعرەکانی لەسەر بنەمای "ئاگر" دامەزراوە. لە تەواوی دیوانی جزیریدا وشەکانی وەک "نوور، ڕۆناهی، تیرێژ، شەم، ئاتەش، ئاگر، شوعلە، فند و دۆژەهـ" بۆ وەسفکردنی دۆخی خۆشەویستی وشەی سەرەکین. مەلای جزیری شیعری خۆشەویستیی ئاگرینانەی نووسیوە، بەهۆی شیعرە ئاگرینەکانییەوە چیرۆکی لەو جۆرە سەبارەت بە مەلا لەنێو خەڵکدا دەرکەوتوون: مەلای جزیری کاتێک پاڵی بە "تەهتان"ەوە دەدا و شیعری دەخوێندەوە، بەهۆی ئەم شیعرە ئاگرینانە و سووتانی دڵییەوە، تەهتانی پشتی ئەوەندە گەرم دەبوو کە ژنانیش دوای ئەوەی کە مەلا هەڵدەستا، دەهاتن و لەجێی تەنوور، نانیان بەو تەهتانەوە دەدا.

"زانم ژ ئەشقێ دۆژەهی، بەهرەک ژ نارێ ئەسەهی،

ئیرۆ ل ماهێ خەرگەهێ، تەشبیهێ سەیوانی مەلا

زانم پەریشانی ژ دل، بێ هەد ب ئێشانی ژ دل

تەشبیهێ بوریانی ژ دل، بڵەهنە ئینسانی مەلا"

بەهۆی ئەم تایبەتمەندییە ئەویندارییە، مەلای جزیری هەمیشە بۆ وەسفکردنی دۆخی خۆشەویستی پەنای بۆ ئاگر بردووە؛ چی دەتوانێت لە ئاگر باشتر وەسفی خۆشەویستی بکات؟ مەلای جزیری، پێشەنگ و باوکی شیعری کوردی کە هەموو شاعیرانی ئەمڕۆ لە شیعری ئەو ئیلهام وەردەگرن، ساڵی ١٦٤٠ کۆچی دواییی کرد. تەنانەت هەتا ئەمڕۆش دیوانەکەی کراوەتە سەرچاوە بۆ سەدان لێکۆڵینەوە.

 

 

KURDŞOP
221 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

لێکۆڵینەوەی دوو شیعر لە شاعیرانی کورد لەقەفقازی ڕووسیە

بەر لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ کوردەکانی ئەرمەنستان نەخوێندەوار بوون. بەڵام گەنجینەی ئەدەبیی ئەوان لە ناو کوردناسان و ڕۆژهەڵاتناسانی ڕووس و ئەورووپی بووە هۆی سەرسوڕمان و دوای فێرکردنی خوێندەواری و پەرەپێدانی خوێندن لە نێو ئەوان، توانیان دەرگایەکی نوێ لە وێژەی کوردی بکەنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!