هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

ئەڤین تەیفوور

 

بەشی دووەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

هەرچەندیش وێنە لە کتێبدا جوان و سەرنجڕاکێش بێت، دیسانەوە لەبەر بەرفراوانیی خەیاڵی منداڵان، پرسیاری بێشومار دەکەن.

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

"ستریەک دا ب هەفت نانان

هەفت نان دان ب هەفت بەرانان

هەتف بەران دان ب بووکەکێ

بووکەک دان ب پیپکەکێ

بی.. بی.. بییییی چەرق و پیپک شکەست" (لە چیرۆکێکی فۆلکلۆری).

با تیشک بخەینە سەر ئەم ڕستەیە کە دەڵێت: "بووکەک دان ب پیپکەکێ". ڕاستە ئەم چیرۆکە لە فۆلکلۆری ئێمەدا هەیە و زار بە زار هاتووە. بەڵام لێرەدا دەبینین نادادپەروەرییەک بەرامبەر ژن کراوە و ژن بێ بەها کراوە. لێرەدا چەندە ژن لە مێشکی منداڵدا بێ بەها دەنوێنێت؟ یان چ جۆرە بۆچوونێک لە مێشکی منداڵەکەدا دروست دەبێت کاتێک گەورە دەبێت؟ دوای ئەوەی کە منداڵ گوێ لەم چیرۆکە دەگرێت، چۆن سەیری دایکی، خوشک و کچەکانی دەوروبەری دەکات؟ ئەو کاتە چۆن لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکات؟

لە بەشێکی چیرۆکێکی تری منداڵان بە ناوی "نیسکۆ"دا هاتووە:

"نیسکۆ ب قاسی کو نیسکەکێ ژ سۆلا باڤێ خوە دەردکەڤە و دارە نێن ژ باڤێ خوە رە دبە.

ل جەم باڤێ خوە دنێرە کو باڤێ خوە ب زۆر و زەهمەتیان ب چێلەکێ ئەردێ خوە جۆت دکە.

لەوما نیسکۆ ژ باڤێ خوە رە دبێژە:

باڤۆ ئەز چاوا ب تە رە جۆت بکم؟

باڤێ وی دبێژە:

ڤان زارۆکێن نیسک کێفا دیا خوە یا نیڤچۆمایی کوشتن. ژ ئاجزبوونا وێ گۆت:

'ئەی خوەدێئێێ کەزەبا وە رەش بکە کو وە کەزەبا من رەش کر، ئەی هوون ڤەلقتن'. پێ رە ژی ب فەرا سۆلا خوە دا شۆپا زارۆکێن خوە و تەڤ هەڤ کوشتن."

لە بەشێکی دیکەدا هاتووە:

"نا کورێ من وێ چێلەک ب سەر تە دە رێخ بکە و تویێ بمری.

نیسکۆ جارەک.. ددو.. سسێ.. باڤێ وی ژێ رە گۆت نەرە، نیسکۆ گوهـ نەدا باڤێ خوە و چوو بەر چێلەکێ، چێلەکێ ژی ب سەر دە رێخ کر و نیسکۆ مر." (لە چیرۆکی فۆلکلۆری)

لە سەرەتای چیرۆکەکەدا کۆمەڵێک نیسک، کە خۆیان منداڵن، لەلایەن دایکیانەوە دەکوژرێن و لە کۆتاییدا نیسکێک، واتە منداڵێک دەمێنێتەوە و ئەویش مانگایەکی بەسەردا دەکەوێت و دەکوژرێت. دەبینین لەم چیرۆکەدا توندوتیژییەکی زۆر بەکار هاتووە. پاشان منداڵ چۆن سەیری دایک و ئاژەڵەکانی دەوروبەری دەکات؟

لەم چیرۆکەدا چ جۆرە بیرۆکەیەک لای منداڵان دروست دەبێت؟ ئایا گونجاوە ئەم چیرۆکە بۆ منداڵان بگێڕدرێتەوە؟ ئایا منداڵان تووشی کێشە ناکات؟ لە چیرۆکی "کال و سێڤێ"ش هاتووە: "ڕۆژێک پیرەمێردێک کچەکەی دەبات و دەچێتە نێو ئەشکەوتێکەوە و لە دڵی خۆیدا دەڵێت: ئەگەر پیاو سێوێکی هەبێت، بۆچی خەڵک بیخۆن، خۆم دەیخۆم." هەر بۆیە کچەکەی خۆی دەخوازێت و هاوسەرگیریی لەگەڵ دەکات و حەوت منداڵی لێ دەبێت. کاتێک ئەم چیرۆکە بۆ منداڵان دەخوێنرێتەوە، چ جۆرە کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر دەروونی منداڵان دەبێت؟ بۆ نموونە دیسانەوە پرسیارمان لە دوو سێ کچ کرد، لەنێویاندا من یەکێک بووم لەوانە. وا لە خەڵک دەکات ڕقیان لە باوکیان بێت و لێیان دووری بگرن.

ئەنجام

لێکۆڵینه‌وه‌ زانستی و دەروونییه‌کان جەخت دەکەنەوە که چیرۆک گرینگترین بەرهەم بۆ بنیاتنانی که‌سایه‌تیی منداڵه و لە چەسپاندنی بیر، باوەڕ و مەیلی منداڵ ڕۆڵێکی گرینگی هەیە. چیرۆک یارمەتیی منداڵان دەدات تاکوو خەیاڵی خۆیان دەوڵەمەند بکەن و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان بدەن. هەموومان دەزانین کاتێک خێزانەکان یان مامۆستاکان چیرۆکێک بۆ منداڵان دەخوێننەوە کە لەگەڵ تەمەنیاندا ناگونجێت، لەوانەیە ئەو چیرۆکە ببێتە هۆی لەنێوچوونی کەسایەتیی منداڵەکان. بۆیە بە گوتەی دەروونناسان، هەتا منداڵ گەورە دەبێت، پێویستە دایک و باوک بەپێی تەمەنیان چیرۆکیان بۆ هەڵبژێرن و بیخوێننەوە. هەروەها لەوە تێدەگەین کە چیرۆکنووسانی بواری منداڵان پێویستە پشت بە بنەمایەکی پەداگۆژیکی ببەستن، هەروەها پێویستە پەیوەندییەکی باش لەنێوان وێنە و چیرۆکدا هەبێت و بزانن چ وشەیەک و چ بیرۆکەیەک و چ وێنەیەک بۆ منداڵان دابنرێت. بەو پێیەی منداڵ زیاتر حەزی لە وێنەیە، پێویستە نیگارکێش سەداسەد گرینگی بەوە بدات کە کام ڕەنگ بۆ بیرکردنەوە و هەست و خەیاڵی منداڵان گونجاوترە.

سەرچاوەکان

مەم باوەر، دیرۆکا وێژەیا زارۆکان، مۆری.

مەم باوەر، چیرۆک، میرۆ پاقژیێ دکە، ٢٠١٤، هیڤا.

مەم باوەر، ئەدەبیەتا زارۆکانا جیهانێ، مۆری.

مەم باوەر، گرینگیا وێژەیا زارۆکان.

سەلیم تەمۆ، سەرێ شەڤێ چیرۆکەک، ١٢ بەش، شارەدەریا سوورێ یا دیاربەکر.

موهەمەد مەمەری، رەخنە ل سەر چیرۆکێن زارۆکان، ٢٠١٠، دونیا ئەل وەتەن.

چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی: "کال و سێڤێ، تیتی و پیرێ نیسکۆ، گیزەرێ".

ئادار ژیان، کێڤرۆشکا ژێهاتی، ٢٠١٦، سیتاڤ.

رووکەن چالشتران، وەلاتێ مۆریان، ٢٠١٤، هیڤا.

نەواف میرۆ، هتۆکێ و پاپووشکۆ،٢٠١٧، مۆری.

 

 

KURDŞOP
191 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

لێکۆڵینەوەی دوو شیعر لە شاعیرانی کورد لەقەفقازی ڕووسیە

بەر لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ کوردەکانی ئەرمەنستان نەخوێندەوار بوون. بەڵام گەنجینەی ئەدەبیی ئەوان لە ناو کوردناسان و ڕۆژهەڵاتناسانی ڕووس و ئەورووپی بووە هۆی سەرسوڕمان و دوای فێرکردنی خوێندەواری و پەرەپێدانی خوێندن لە نێو ئەوان، توانیان دەرگایەکی نوێ لە وێژەی کوردی بکەنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!