فەرهاد پیرباڵ، داهێنەر لە نووسین، یاخی لە کۆمەڵگا

 

فەرهاد پیرباڵ نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەند و شێوەکاری خەڵکی باشووری کوردستانە.

ساڵی 1961 لە ھەولێر لەدایک بووە.

 لە ساڵی 1984 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی دواناوەندیی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1984 چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نووسەرانی شاخەوە.

 ھەر لە ناو یەکیەتیی نووسەرانی شاخ یەکەمین کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوا ئەى وڵاتەکەم".

لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێمی عێراق نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە. بە زەمالە(بوورس)ی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا لە زانکۆی سۆربۆن لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردیدا درێژەی بە خوێندن داوە و بڕوانامەی دوکتۆرای وەرگرتووە.

فه‌رهاد پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 پاش تەواو کردنی خوێندنی دوکتۆرا گەڕاوەتەوە کوردستان و هەر لەم ساڵەدا لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.

پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک‌ و ئەڵمانیا بووە وەکوو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی، پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نۆدەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن‌ و دەروازە لە دانیمارک، ھیوا لە پاریس و ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە.

پاش ئەوەی لە 1994 ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە. لە "گۆڤاری وەرگێڕان" سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو. ئەو ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە کە دیارترینیان گۆڤاری "وێران"ە کە لە هەولێر دەردەچوو.

 

بەرھەمەکانی فەرهاد پیرباڵ

 

چیڕۆک و ڕۆمان

پەتاتەخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)

مولازم تەحسین و شتی تریش (ڕۆمان)

حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)

سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا (ڕۆمان)

منداڵباز. (ڕۆمان)

پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین (ڕۆمان)

ھوتێل ئەورووپا (چیرۆک)

حیکایەتەکانی باوکم (ڕۆمان)

قەبرێکی سێگۆشە. (ڕۆمان)

ڕەئیس ڕەمەزانەکان

زار و مارەکان

 

شانۆنامە

ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم.

کۆمەڵگای مەدەنی

بەیانی باش ئەی غەریبی

باوک (وەرگێڕان)

سۆزانییە بەڕێزەکە (وەرگێڕان)

نووسەرێکی گێل

حەشیشەکێشەکان

ئەو پیاوەى تەنیا لەکاتى خەودا دنیاى پێ جوان بوو

 

 

کاراکتێر دیزاینێر: هێمن قارەمانی

 

لێکۆڵینەوە

وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا

کورد لە دیدی ڕۆژھەڵات ناسەکانەوە

چەند نامەیەکی فەڕەنسی

دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی

سەرچاوەکانی کوردناسی

ژەنەراڵ شەریف پاشا

ئینجیل لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا.

کرۆنۆلۆجیای کوردستان

ڕێبازە ئەدەبییەکان. چاپی یەکەم: ٢٠٠٤ چاپی دووەم: ٢٠٠٦

ئاڵای کوردستان

کرۆنۆلۆجیاى هەولێر لە کۆنەوە تا ١٩٥٨

کرۆنۆلۆجیاى کوردستان ٦٢٥پ.ز - ١٩٣٢ز

مێژووى شانۆ لە ئەدەبیاتى کوردی

وێستگەکانى تازەبوونەوەى شیعری تورکی

ڕۆژنامەگەریی کوردیی بە زمانى فەڕەنسی

عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری

زمانی حەیزەران

زێڕی ناو زبڵ

چیم نەدی؟

ئەو کتێبانەى ژیانیان گۆڕیم

 

شیعر

پەناھەندەی ژمارە ٣٣٣٣٣

من پیاوێکی عەنتیکەم

گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر (وەرگێڕان)

جیاوازییەکانى من و نێوان شێت

پێنج کتێب و نیو

خەوننامەی فەرهاد پیرباڵ

بەڵێ، من عاشقی فڕوغی فەڕوخزادم (ئەزموونى شیعری)

قورئان، داپیرەگەورەى کتێبان

 

فیلم

حەوت کەم یەک

بیر

 

 

KURDŞOP
847 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!