سەرجەم بەرهەمەکانی نووسەر "جیهان ڕۆژ"، لەلایەن وەشانگەی پەیوەندەوە چاپ و بڵاو کرانەوە

جیهان ڕۆژ ساڵی ١٩٩٣ دەستی بە نووسین بە زمانی کوردی کردووە. تا ئێستا ١٠ ڕۆمان، ٥ شیعر کە یەکێکیان بە زمانی تورکییە و ٥ کتێبی چیرۆک و بە گشتی ٢١ بەرهەمی جیهان ڕۆژ چاپ کراوە.


 

کوردشۆپ- بەهۆی ٣٠ ساڵ نووسینی نووسەری کورد جیهان ڕۆژ، سەرجەم بەرهەمەکانی لەلایەن وەشانگەی پەیوەندەوە چاپ و بڵاو کرانەوە.

جیهان ڕۆژ ساڵی ١٩٩٣ دەستی بە نووسین بە زمانی کوردی کردووە. تا ئێستا ١٠ ڕۆمان، ٥ شیعر کە یەکێکیان بە زمانی تورکییە و ٥ کتێبی چیرۆک و بە گشتی ٢١ بەرهەمی جیهان ڕۆژ چاپ کراوە. ڕۆمانێکی ناوبراو بە ناوی "پەردە" وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی.

یەکەمین کتێبی شیعریی جیهان، ساڵی ٢٠٠٢ چاپ و بڵاو کرایەوە. ناوبراو لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەکاندا، سەبارەت بە ئەزموونەکانی لە ئەدەبی داهێنەرانە و خوێندنەوەکانی بۆ ئەدەبی کوردی، نووسیویەتی. ئەدەبیاتی مۆدێڕنی کوردی بۆ ماوەی ١٥ هەفتە، هەموو هەفتەیەک لە ڕادیۆی ڕووداو بابەتی بەرنامەی "ئەدەبیات" بووە.

هەوڵەکانی نووسەر هەمیشە لەسەر چەمکی "بیرهێنانەوە"یە، هەروەها هەوڵ دەدات وردەکارییەکان بە زیندوویی بهێڵێتەوە، یاسا و کاریگەرییەکانی وردەکارییەکان سەرنجی خوێنەران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

لە سەرەتای ڕۆمانی "پەردە"دا نووسراوە: "ئێمە بە زمانی خۆمان بە دوای خەونەکانماندا دەگەڕێین، بە خەیاڵی خۆمان بە دوای زمانەکەماندا دەگەڕێین".

نووسەر باس لەوە دەکات کە هەموو زمان و کولتوورێک ڕەنگ و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، کەسانێک کە بتوانن بە جۆرێک لە ئەدەبیاتی جیهانیدا بیر لە کولتووری کوردی بکەنەوە، زۆر گرینگن.

دەشڵێت، ئەدەبی کوردی و ئەدەبی کورد، بە تایبەت لە سەد ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی قەدەغەکردن و سنووردارکردن وەک "هەتیوێکی سەردەمی مۆدێرن" بوو. لەلایەکی ترەوە تیشک دەخاتە سەر ئەگەرەکانی پەیوەندیی کورد و زمانە کۆنەکانی ژینگەی کوردی، چیرۆکە کوردییەکان، فۆلکلۆرێکی زۆر دەوڵەمەند و بناغە کلاسیکییە گەورەکان، سەدان هەزار وشەی کوردی، دەیان هەزار دەربڕین، پەیوەندییەکان بە بیروباوەڕی جیاواز، حوکمی دەنگ و مۆسیقا و لیریزم بە کوردی و...

نووسەر ئاماژە بە بەناوبانگیی یاشار کەماڵ لە جیهاندا دەکات؛ سەرچاوەی شێوازی ئەو، عەوداڵ زەینکێ و هێز و کەسایەتیی گێڕانەوەی دایکی، ئەمە گرینگە و ئێمە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕاستی و وردەکارییانە ئاشنا دەکات.

فۆرم و دەربڕینی ئەدەبی بە کوردی، لیریزمی کوردی، کاریگەریی دەربڕینی خۆشەویستی و دەنگبێژی، هاوئاهەنگی دەربڕین هەم دەرفەت بۆ نووسەر دەڕەخسێنێت و هەم دەبنە هۆکاری ئەخلاقی و ئازایەتیی نووسەران. جیهان دەڵێت، زۆر سەرنجڕاکێشە، لە بەرهەمەکانی ڕۆشنبیریی زارەکیدا، لە داستانەکاندا، هاوسەنگییەک لەنێوان هەست و عەقڵدا دەدۆزرێتەوە! ئەمڕۆ ئەو هەوڵ دەدات بۆ ڕزگاربوون لە کلیشە و قاڵب و نۆستالۆژیا، ڕۆمانەکە لەلایەنی فۆرمەوە پەرە پێ بدات، تاکوو هاوسەنگیی نێوان سۆز و زیرەکی لە دەربڕینی ئازاردا بدۆزێتەوە. بە کورتی مرۆڤ دەتوانێت وەها باسی بەرهەمەکانی بکات:

لە گیتاری بێ تار و سەرکەشدا، دۆخ و چیرۆکی کەسانێک دەبینرێن کە چوون بۆ خوێندن و بۆ ڕزگارکردنی خۆیان؛ دەبینرێت دوای ئەوەی ئەو کەسانە پیشەیان هەبوو، ئاگاداری ئەو بۆشاییە بوون کە لە ناخیاندا بەجێ ماوە، چونکە لە خۆشەویستی بێبەش بوون و بەڕاستی خۆیان ڕزگار نەکرد! لە کتێبی "پەردە و مێشا مۆرییان"دا، گرینگی بە ڕۆشنبیرانی کورد دەدا کە چۆن لە پێناو هیوای ژیانێکی باشدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە، بەڵام بە کەمتەرخەمییەکی بچووک، بە نەبینین و بیرنەکردنەوە لە خواستی منداڵەکان، چۆن نەیانتوانی دڵی منداڵانیان ڕابگرن.

لە ڕۆمانی "شەشاقل"دا، وەبیری خوێنەران دێنێتەوە کە خۆشەویستی بەبێ سۆز و ئارەزووی خۆشەویستی بەس نییە. لە کۆتایی ڕۆمانی ٧ ئاو ٧ ئاگر ٧ دەرگادا، کارەکتەری ڕۆمان، ژینا، توانی مرۆڤێک بدۆزێتەوە و بیناسێت بۆ ئەوەی خۆشەویستی بکەن!

لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا کاریگەریی شەڕ و ململانێکانی چل ساڵی ڕابردوو لەسەر تاکەکان، وردەکاریی دەرئەنجامەکانی ئەو شەڕە، ئەو چیرۆکانەی کە جێپەنجەی لەسەر ڕۆحی خەڵک بەجێ هێشتووە، سەفەری کۆچبەری و پرسە مێژووییەکان و... دەبینرێت.

لە چیرۆکەکانیدا زیاتر پەرژاوەتە سەر ژن و ژیانی ژنانی کورد. توخمە کۆمەڵایەتی و کولتووری و تاکەکەسییەکان لە دەقەکانیدا بەرچاون. لە چیرۆکەکانیدا تەکنیکی مۆنۆلۆگی ناوخۆیی و زمانی تیژ و هەستکردن بە شوێن دەبینرێت. لە هەندێک چیرۆکدا هەوڵی قووڵکردنەوەی گێڕانەوە دراوە بە دووبارەکردنەوە و بەکارهێنانی توخمەکان.

بە وتەی ناوبراو، هیواکان بە ئەدەبی کوردی لە پەرەسەندندایە. ئەگەر ئاستەنگەکانی بەردەم کوردی بەتەواوی لا ببرێن، ئەوا ژیان بە زمان و ئەدەبی دیکە دەوڵەمەندتر دەکەن. ئەو خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە بەهۆی ٣٠ ساڵ نووسینی، سەرجەم بەرهەمەکانی لەلایەن وەشانگەی پەیوەندەوە چاپ و بڵاو کرانەوە. بۆ ئەوەی هەمووان دەستیان بە بەرهەمەکانی بگات، هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە ناوە و نرخێکی کەمی خستووەتە سەر کتێبەکانی. نووسەر خاوەندارێتی لە بەرهەمەکانی بە ئەخلاقی دەزانێت.

جیهان ڕۆژ دەڵێت: ناوەکەی تری ئەدەب وڵاتی ئومێدە، لەو نیشتمانەدا، هەوڵ دەدەم بە زمانی دایکم، بە قسەکانم، بە خەونەکانم، یەکێک لە ڕێبوارانی ئومێد بم!

لە سەرەتای ئەدەبی مۆدێڕنی کوردییەوە:

خۆزگە، ئێستا، نەک وەک هیوایەک، وەک وێنەیەک لە ئەدەبیاتی کوردی سەردەمی ئێمە، دەمتوانی شتێکی لەم شێوەیە بڵێم:

وەک ڕۆحی گیلگامێش بێهۆش، وەک سێبەری دوای کوشتنی فەلەک...

KURDŞOP
579 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!