کورمانجیی ئەرمەنستان – بەشی دووەم

ئێستا لە ئەرمەنستان کۆمەڵگەی ئێمە بۆ دوو بەش دابەش بووە، یەکێکیان دەڵێت بە کوردیی کورمانجی قسە دەکەین، ئەوی تریش دەڵێت بە ئێزدی قسە دەکەین. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان زمانەکانیاندا نییە.

- تێنگیز سیابەندی

بەشی یەکەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

لە بەشی یەکەمی ئەم گوتارەدا بە شێوەیەکی گشتی باسمان لە کورمانجیی ئەرمەنستان و قەفقاز کرد. باسمان لە دۆخی ئەم زاراوەیە، کاریگەریی زاراوە لەسەر زمانەکانی تر و کاریگەریی زمانەکانی دەوروبەر لەسەر ئەو زاراوەیە کرد. هەروەها باسمان لە بەشێک لە تایبەتمەندییە ڕێزمانییەکانی کورمانجیی ئەرمەنستانیش کرد و لەم بەشەشدا هەر لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبین.

ئامرازەکانی پەیوەندی؛
ئامرازەکانی  پەیوەندی لەم زاراوەیەدا وەهان:

لێ، چمکی، هەگەر، هەلا

لۆما، لەما، خووت، یانێ

هەتا، هەما، گاڤا، ئیدی، دە

یا کو، ێ کو، ئێد کو، چ کو

وەختێ، هەرکێ، مەسەلە.

تایبەتمەندییەکانی تر

کو، بەلێ، بەس، ژی، وەکی، ژی… ژی، نە… نە، هم-هم، یان (ێ) … یان (ێ)، چاوا… ئوسا، چقاس… ئەوقاس، هەما… هەما و هتد.

ژمارەکان؛ ژمارە سادەکان

ژمارەکانی ١ هەتا ٩ وەها دەگوترێن: یەک، دودو، سسێ، چار، پێنج، شەش، هەفت، هەیشت، نەهە.

ژمارەکانی ١٠، ٢٠، ٣٠ - ٩٠، ١٠٠٠ بەم شێوەیە دەگوترێن: دەهـ، بیست، سی، چل، پێنجی، شێست، هەفتێ، هەیشتێ، نۆد، هەزار.

"هـ"ی نێو ٧ و ١٧ و ٨ و ١٨ و ٧٠ و ٨٠ و ١٠٠٠ هەمان "ح"یە.

ژمارەی ڕێزی (زنجیرەیی)

بۆ دروستکردنی ژمارەی "ڕێزی"، زۆرتر پاشگری "-ئا" بەکار دێت.

بۆ نموونە: "دودا، سسیا، چارا، پێنجا، شەشا، هەفتا، هەیشتا، نەها، دەها و هتد."

تایبەتمەندیی تری ژمارەکان

لەنێوان ژمارەکاندا پیتی "وو" بەکار ناهێنرێت یان بە دەگمەن بەکار دێت:

٢١: بیستیەک

١٤٠: سەدچل

١١٥٠: هەزارسەدپێنجی

شیکاریی ئاوەڵناوەکان

پاشگری نادیار، "-ئەک"ە. بۆ نموونە:

"تشتەک، سێڤەک"

نیشانەی فرەیی بریتییە لە "-ئێن"، "-ئێد" و "-ئێ". بۆ نموونە:

"سێڤێن من، کتێبێد تەزە (نوو)، سێڤێ من."

نیشانەی یەکهەژماری ژن و پیاو بەم شێوەیەیە:

نیشانەی یەکهەژماری نادیار بۆ دیاریکردنی نێر "-ئەکێ"یە:

«بالتەکێ من» (بڤرەکی من)

نیشانەی یەکهەژماری نادیار بۆ دیاریکردنی مێ "-ئەکە"یە:

«کتێڤەکە من» (کتێبەکە من، پرتووکەکە من)

 

شیکاریی کردارەکان

پێشگری بەردەوام بریتییە لە "د-".

بۆ نموونە:

ئەز دڤێم، ئەز دڤێژم (ئەز دبێم، ئەز دبێژم)

تو دڤینی (تو دبینی)

ئەو دخوازە

پێشگری کاتی داهاتوو بریتییە لە "ئێ"، "وێ".

ئەزێ بێژم، (ئەو) وێ ببێژە

پێشگری کەسیی کردارەکان لە کاتی تێنەپەڕدا (ئێستا و داهاتوو).

ئەز دڤێژم           ئەزێ بێژم

تو دڤێژی            توئێ بێژی

ئەو دڤێژە            ئەوێ بێژە

ئەم دڤێژن           ئەمێ بێژن

هوون دڤێژن       هوونێ بێژن

ئەو دڤێژن           ئەوێ بێژن

کاتی داهاتوو بە پێشگری "ب-" بەکار دێت

ئەزێ سێڤەکێ بخوم.

 

فۆرمەکانی شیکاریی سوبژێکتیڤ

«ئەزێ بخوم، منێ بخوارا، من خواربوویا…»

حاڵەتی نەرێنیکردنی فەرمانکردن بەم شێوەیەیە: "نە-". بۆ نموونە:

"نەکە، نەبێژە."

دژواتای "هەیە، هەنە" وەهایە: "تنە یە، تنە نە."

دژواتای "ئەو کورد ە، ئەو کورد ن" هەم لەگەڵ "نە" + کۆپولا و هەم لەگەڵ "نینە، نینن" دەبێت:

ئەونە کوردە، ئەونە کوردن»

ئەو کورد نینە، ئەو کورد نینن»ە

کرداری "برن، دان/ دایین، کرن" لە کاتی ئێستادا بەم شێوەیەیە:

"ئەز دڤم، ددم، دکم"

کرداری یاریدەر، "کارین"ە:

کاتی ئێستا: ئەز دکارم، تو دکاری، ئەو دکارە

نەرێنییەکەی: نکارم، نکاری، نکارە

کرداری "چوون" لە کاتی ئێستادا وەهایە:

ئەز دچم، تو دچی، ئەو دچە

نەرێنییەکەی: ناچم، ناچی، ناچە

کرداری "هاتن" لە کاتی ئێستادا وەهایە:

ئەز تێم، تو تێیی، ئەو تێ

نەرێنییەکەی: ئەز نایێم، تو نایێیی، ئەو نایێ

هـ. جندی، ئە. ئەڤدال، و. نادری (١٩٤٤)

 

دەنگناسی

هەندێک جیاوازیی دەنگناسیی زاراوەیی لە کورمانجیی گشتیدا هەیە.

"ب-"ی پاش بزوێن دەبێتە ڤ. بۆ نموونە:

ئەز دڤم (ئەز دبم)، تو دڤێ (تو دبێژی/دبێ)، ئەو ناڤینە (ئەو نابینە).

کۆمدەنگی "خوە-" وەک "خا" دەخوێنرێتەوە. بۆ نموونە:

"خا، خاش، خادێ، خارا، خاخا و هتد."

کۆمدەنگی "خوا-" وەک "خا" دەخوێنرێتەوە. بۆ نموونە:

خارن، ڤەخارن.

کۆمدەنگی "خوی-" وەک "خوو-" دەخوێنرێتەوە. بۆ نموونە:

خوون، بخوونە.

لە وشەکانی "چاڤ، مار"دا، "ئا" وەک "ئە" دەخوێنرێتەوە:

چەڤ، مەر

"‌هـ" لە دوای ناوی ژمارەکانی ١١- ١٩ نین، بۆ نموونە:

یانزدە، چاردە...

هەندێک شت لەبارەی کورمانجیی ئەرمەنستان

ئێستا لە ئەرمەنستان کۆمەڵگەی ئێمە بۆ دوو بەش دابەش بووە، یەکێکیان دەڵێت بە کوردیی کورمانجی قسە دەکەین، ئەوی تریش دەڵێت بە ئێزدی قسە دەکەین. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان زمانەکانیاندا نییە.

دروستکردن و پەرەپێدانی ئەلفبێی کوردی لە سۆڤییەتی ئەرمەنستان دەکرێت بەسەر سێ قۆناغدا دابەش بکرێت:

ئەلفبێی "شەمس"ی لازۆ (هـ. خازاریان) – ١٩٢١

ئەلفبێی لاتینیی ئە. شەمۆ و ئی. ماراگوولۆڤ – ١٩٢٩

ئەلفبێی کریلیی هـ. جندی، ئە. ئەڤدال، و. نادری – ١٩٤٤

١٩٣٠؛ "ڕیا تەزە" سەرەتا بە پیتی لاتینی چاپ دەکرێت، بەڵام لە ساڵی ١٩٣٧ قەدەغە دەکرێت، دوای مردنی ستالین (١٩٥٥) دەست دەکات بە چاپکردن بە پیتی کریلی.

١٩٢١- ١٩٣٧؛ ٧٠ کتێبی بەنرخ وەک بەرهەڤۆک، چیرۆک، داستان، ڕۆمان و شانۆنامە و هتد لەلایەن نووسەرانی ئێمەوە نووسراون و چاپ کراون.

کاری ئەدەبیی پێشتر وەرگێڕان بووە، نزیکەی ١٥ کتێب لە ئەدەبیاتی ڕووسی و ئەرمەنی وەرگێڕدراون و ئەم بەرهەمانە زیاتر لەلایەن "حاجی جندی، ئەمین ئەڤدال، جاسم جەلیل، قاچاخ مراد، جاردۆ گێنجۆ، روبەن درامپیان و عەرەبی شەمۆ" وەرگێڕدراون.

KURDŞOP
678 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!