خوێندنەوەی حەوت کتێبی کورمانجی لە سەفەرێکدا

لە مانگی تەباخدا بەهۆی گەرمای ئامەد، گەشتێکم بۆ ئەستەنبوڵ کرد. لە سەفەرەکەمدا نۆ کتێبم خوێندەوە، دوو کتێب بە زمانی تورکی و حەوت کتێب بە کورمانجی. لەم نووسینەدا دەمەوێت بە کورتی باس لە جیاوازی و باشتربوونی کتێبی کورمانجی بکەم.

 

وەلات ڕامین‌ئازاد


١- کرماشان و ئامەد وەک یەکن

عەلی ئەشرەف دەرویشیان لە کتێبی "ئابشوران و وەرزی نان"دا، ئیپیگرافیای توندوتیژییەکەی خۆی وەک چیرۆکێک نووسیوە. لە کرمانشان، لەنێو نەبوونی، هەژاری و هەلومەرجی سەختدا، بە زمانێکی سادە و شیرین، بێ ئەوەی بچێتە نێو کۆمپلێکسی پاڕانەوە بۆ حەز و هۆگری، خۆ هەژار نیشاندان، ورووژاندن، ڕووباری ئابشوران، خێزانەکەی، کولتوور و کاریگەریی ئایین، باسی بەسەرهات و داینامیکی منداڵیی خۆی دەکات. خەڵکی کام شاری، فەرق ناکات، هەموو تاکێکی کورد دەتوانێت منداڵیی خۆی لە چیرۆکەکانیدا ببینێتەوە، بە چیرۆکەکانی بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵیی خۆی. ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەگەرچی سەدان ساڵە وڵاتەکەمان دابەش دەکەن، بەڵام منداڵی ئامەدی و کرماشانی، عەفرینی و ورمێیی، سەڵماسی و خانەقینی، دێرسمی و دهۆکی وەک یەک وان.

* ئابشووران، عەلی ئەشرەف دەرویشیان (وەرگێڕ: جەعفەر ئاچار)، نووبهار، ٢٠٢٢.

 

* وەرزی نان، عەلی ئەشرەف دەرویشیان (وەرگێڕ: Zülfük Ergün)، نووبهار، ٢٠٢٢.

 

٢- سەفەر بۆ خوراسان

ئەمە یەکەمجارە ڕۆمانێکی مێژوویی لەسەر خوراسان دەخوێنمەوە. نزیکەی سەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر لە خوراسان، لە شاری فیرووزە، شەڕێکی دوازدە ساڵە لەنێوان جەنگاوەرانی "کورد و ڕووس"دا هاتە ئاراوە. ڕۆمانەکە باس لە دوژمنایەتیی ڕووسەکان، قارەمانێتی و شەڕی کورد، قارەمانێتیی ژنی کورد، پەیوەندیی کورد لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ دەرەوە، کولتوور و کۆمەڵناسییەکەی وەک مۆسیقا، جلوبەرگ، عەشیرەت، هێرش و تاڵان لەلایەن تورکمانەکانەوە، خیانەتی شای قاجاڕ لە کورد و جوگرافیای خوراسان دەکات. لە سایەی ئەم ڕۆمانەدا زانیم کە ژمارەیەکی زۆر کوردی جەلالی لە تورکمەنستان هەن، بەڵام زمانی خۆیان لەبیر کردووە و بە تورکمانی قسە دەکەن. سەبارەت بە خوراسان، ڕۆمانەکە هانمان دەدات کە سەفەرێک بۆ شوێنەکانی ڕۆمانەکە بکەین.

* بەرخۆدانی قارەمانان، هاشم فەرهادی، (وەرگێڕ: جمۆی مەعرووف)، نووبهار، ٢٠٢١.

 

٣- پەنابەربوون و نەبوونی کۆمپلێکسی پاڕانەوە بۆ حەز، هۆگری و تێگەیشتن

لە ڕۆمانی "Santiago de Compestela"دا لە زۆر گۆشەنیگاوە بارودۆخی پەنابەران دەبینین: پەنابەرێتی هەمیشە مانەوەیە لە بەرزەخدا، پارچەپارچەبوون، بەرەو شێتی چوون و ئازاری بێدەوڵەتی... جیاوازیی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە ئێمە لە کەسێتیی پەنابەرانی کورددا، کۆمپلێکسی پاڕانەوە بۆ حەز، هۆگری و تێگەیشتن و کەسایەتیی هەژار نابینین؛ کەسایەتییەکانی ڕۆمانەکە، خۆیان لە ئەورووپییەکان قەت بە کەمتر نابینن.

* فەرهاد پیرباڵ، Santiago de Compestela، (وەرگێڕ: بەسام مستەفا) ئاڤێستا، ٢٠١٥.

 

٤- چیرۆکە جوانەکان بە شێوەزاری سەرحەدی

ستانداردکردنی زمانەکان پێویستە. بۆیە پێویستە زمانێک ستاندارد بکرێت. بەڵام ستانداردکردن چەندین کێشە و قەیران و شۆکیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. زۆربەی کات ستانداردکردن، زمانێکی میکانیکی و بێ ڕۆح دروست دەکات. چونکە ستانداردکردن، لە هەمان کاتدا، بە واتای کوشتنی دەوڵەمەندیی زمانەوانیشە؛ لەگەڵ ستانداردکردن، زۆرێک لە شێوەزارەکان، وشە، نەخش و ڕۆحی زمان فەرامۆش دەکرێن و دواتر دەمرن. بۆیە لێرەدا دەبێ ئەم پرسیارە بکەین: جێ متمانەترین مێتۆدی ستانداردکردن لە ستانداردکردنی زمانێکدا چییە و چۆنە؟ بە بڕوای من نابێ لە ستانداردکردنی کوردیی ئێمەدا "وەدەرنان" هەبێت؛ بەپێی ڕێنووس، ئیملا و ڕێساکان بێت؛ نەک بەپێی وشە، نەخش و شێوەزار.

لەم ساڵانەی دواییدا بەشێک لە نووسەران گەڕاونەتەوە سەر شێوەزاری خۆیان. هەروەها عەبدولڕەحمان ئەلچەک لە کتێبیŞîva Miriyan گەڕاوەتەوە بۆ شێوەزاری سەرحەدی.

* Şiva Miriyan، عەبدولڕەحمان ئەلچەک، نووبهار، ٢٠٢٠.

 

٥- ئەدەبیاتی گوندیی ئێمە وەک شوێنێک

چەند لەسەدی ئەدەبیاتی باکووری کوردستان، شارییە؟ وەک شوێن، ئەدەبیات ناتوانێت خۆی شاری بکات و لە گونددا سنووردار ماوەتەوە.من وەک شوێن دژی گوندیکردنی ئەدەب نیم، وەک شوێن دژی شارینەکردنی ئەدەبم. لە ئەدەبدا فەزا وەک خودا وایە، هەموو شتێک پێناسە دەکات؛ وەک زمان، دەروونناسی، ئازادیی کارەکتەرەکان، کات و ڕۆح و...

لە چیرۆکی Sal Mîna Bawişkan Derbas Dibin، ئێمە بە دیاریکراوی شوێن دەبینین. لەم کتێبەدا نووسەر دەچێتە نێو دونیای کارەکتەرەکانی، نائاگایی و عەقڵیان و هەوڵ دەدات لەو لایەنانەوە کارەکتەرەکانی وەسف بکات و پیشانی بدات.

* نیهات حاجی شاکر، Sal Mîna Bawişkan Derbas Dibin، نووبهار، ٢٠٢٢.

 

٦- چیرۆکی چێژی ئەدەبیی بەرز

من زۆرجار تووشی ئەم پرسیارە دەبم: تۆ بۆچی ئەدەبیات دەخوێنیتەوە؟ وڵامێکی زۆر کورت دەدەمەوە: بۆ چێژی ئەدەبی. چێژی ئەدەبیی هەر بەرهەمێک جیاوازە، هەندێکیان هیچیان نییە، هەندێکیان زۆر کەمیان هەیە، هەندێکیان نە کەمە و نە زیاد، هەندێکیشیان بەرزە. نووسەرانی گەورە دەتوانن بە بەرهەمەکانیان چێژێکی ئەدەبیی بەرز ببەخشن.

یەکێک لەو نووسەرانە "مەهمەت دیجلە"یە کە بە هەر چیرۆکێکی چێژێکی ئەدەبیی گەورە دەبەخشێت. لە چیرۆکی "تا"، هاوکات لەگەڵ زەوقی ئەدەبیی بەرز، دوای خوێندنەوە کاریگەرییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر خوێنەر دادەنێت، وەک ئەوەی هەر چیرۆکێک ببێتە بەشێک لە خوێنەر. خۆشبەختانە ناوبراو لە هەر دوو ساڵدا کتێبێکی چاپ کردووە.

* مەهمەت دیجلە، تا، ئاڤێستا، ٢٠١٣.

KURDŞOP
860 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!