فەلسەفەی پەروەردە و فەلسەفەی ژیان لە "کتێبی پیرۆزی من"دا

بەڵام بۆ "کتێبی پیرۆزی من"ی سیوەیلی لە هەموان لای من تایبەتترە؟ چون بابەتەکەی بابەتێکی وەهایە کە دەرفەتی هەموو پێشبینییەک لە خوێنەر دەگرێ. کورت و کرمانجی سیوەیلی لەو کتێبەدا خوێندنەوەیەکی فەلسەفی و پەروەردەییی بۆ یەکەم کتێبی ژیانی خۆی و زۆر یەک لە خوێندەوارانی کوردی باشووری کوردستا ن کردووە. ئەویش کتێبی "ئەلف و بێی نوێی" مامۆستا باڵدارە.

یۆنس ڕەزایی

"کتێبی پیرۆزی من" ناوی بەرهەمێکی بیرمەندی کورد "رێبوار سیوەیلی"یە. لە ڕوانینی یەکەم بە ناوی کتێبەکەدا، خوێنەر بیر لە زۆر شت دەکاتەوە کە وەک گریمانە لای گەڵالە دەبن، ئایا نووسەر بە شێوازی کتێبە پیرۆزەکان پەخشانێکی پڕ لە وردەکاریی نووسیوە و ڕێوشوێن و "دەبێ و نابێ"کانی ژیانی لەو ڕێیەوە بۆ بەردەنگانی لێک داوەتەوە؟ یان ئاخۆ کتێبێک بێ بە ئاراستەیەکی ڕەخنەییەوە ڕووی لە بۆچوونە ئایینییەکان کردبێ؟ یان شتە پیرۆزەکانی دەور وبەر و جیهانی لە زەینی خۆی دا هەڵسەنگاندبێ و هێنابێتییە سەر کاغەز؟

بەڵام کاتێک دەست دەکەی بە خوێندنەوەی پێشەکیی نووسەر و پاشان بەش بە بەش و وانە بە وانەی کتێبەکە دەبینی، لەگەڵ کەشێکی زۆر جیاواز دا ڕووبەڕوو دەبییەوە.

رێبوار سیوەیلی بەردەوام نووسەرێک بووە بەردەنگانی خۆی بە کاری نوێ و چاوەڕوان نەکراو داچڵەکاندووە. ئەو ڕەوتەشی پێشتر لە زۆر نووسینیدا نیشان داوە، لە کتێبی "دونیای شتە بچووکەکان"ەوە بگرە، تا "کتێبی نالی" و "کتێبی حاجی قادر" و "ترسان لە فەلسەفە" و "کتێبی ستایشەکان" و زۆر بەرهەمی دیکەی.

بەڵام بۆ "کتێبی پیرۆزی من"ی سیوەیلی لە هەموان لای من تایبەتترە؟ چون بابەتەکەی بابەتێکی وەهایە کە دەرفەتی هەموو پێشبینییەک لە خوێنەر دەگرێ. کورت و کرمانجی سیوەیلی لەو کتێبەدا خوێندنەوەیەکی فەلسەفی و پەروەردەییی بۆ یەکەم کتێبی ژیانی خۆی و زۆر یەک لە خوێندەوارانی کوردی باشووری کوردستا ن کردووە. ئەویش کتێبی "ئەلف و بێی نوێی" مامۆستا باڵدارە.

ئەو کتێبە  لە ڕاستیدا کتێبێکی فێرکاری  بووە بۆ قوتابیانی  پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە باشووری کوردستان و چەند نەوە دوابەدوای یەک ئەو کتێبەیان وەک سەرچاوە بە کارهێناوە و لە هەموو قوتابخانەکاندا خوێندراوە.

بە پێی ئەوەی مامۆستا ڕێبوار سیوەیلی هەموو کتێبەکەی مامۆستا باڵداری وانە بە وانە چاپ کردووەتەوە و  لەسەریان دواوە، خوێنەر دەزانێ کە ئەو کتێبە بە گشتی چیی تێدا بووە .

ئەو کتێبە بریتی بووە لە شەست و نۆ وانە، کە لە وانەی زۆر ساکاری "دار"ەوە دەست پێ دەکا کە تەنیا یەک وشەیە و سێ جار دووپات بووەتەوە تا وانەی شەست و نۆیەم کە ناوی "سا ڵ تەواو بوو"یە و ئەو وانەیە باسی تەواو بوونی قوتابخانە و ساڵی خوێندن و ماڵئاواییی قوتابییان و مامۆستایە و لە حەوت ڕستە پێک هاتووە.

بەڵام بزانین ڕێبوار سیوەیلی بە چ مەبەستێک ئەو کارەی کردووە و چۆنە کتێبێکی کۆنی پەروەردەی هێناوە و وانە بە وانە شیی کردووەتەوە. وەکی  بۆخۆی باسی دەکا بە داخەوە وادیارە ئەو کتێبە ناوازەیە، کە زمان و داڕشتنێکی جوان و هونەریی هەیە، لە ڕیزی کتێبەکانی قوتابخانەکانی هەرێم دەرهاویشتراوە و کتێبی ناپوختی دیکە جێگایان گرتووەتەوە. یەکەم بە ڕای من ویستوویەتی بەو کارە ڕەخنەیەکی گەورە ڕووبەڕووی ئەو سیستەمە پەروەردەییە بکا کە سەرچاوە دەوڵەمەندەکان ویشک دەکا و زمان و تێگەیشتنی منداڵی کورد  بە زمان و سەرەچاوەی زمانیی ناپوخت و ناڕەسەن ڕادێنێ . لە هەمان کاتدا دەتوانین بڵێین سیوەیلی هەستێکی نۆستالژیکیشی بۆ ئەو سەردەمە بووە کە  ئەو کتێبەی خوێندووە و ئێستا دیسان بەو هەستەوە گەڕاوەتەوە بۆ ڕابردووی پەروەردەییی خۆی و هاوتەمەنەکانی و بە پێی ئەو ئەزموونەی کە لە هەر دوو بواری فەلسەفە و پەروەردەدا هەیەتی، جارێکی دیکە ئەو ڕابردوویەی خوێندووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە سیوەیلی وەک بیرمەندیکی بواری فەلسەفە، چاوی لە کتێبی "ئەلف و بێی نوێ"ی "مامۆستا ئەمین باڵدار" کردووە و لەو ڕوانگەیەوە یەکەیەکەی وانەکانی جارێکی دیکە خوێندووەتەوە. لەو  بارەیەوە چەند بابەت جیگای تێڕامانە. ئەگەرچی ڕێبوار سیوەیلی مەبەستمەند و بە پێی گەڵالەی فکریی خۆی لە وانەی یەکەمەوە دەستی کردووە بە خوێندنەوەی فەلسەفیی ئەو کتێبە، بەڵام حەولی داەوە بیرە فەلسەفییەکانی لەگەڵ ئەو بابەتانەی لە کتێبەکەدا هاتوون بگونجێن. تەنانەت ئەگەر ئەمین باڵدار بەو فەلسەفەیەشەوە دانە دانەی وانەکانی دانەڕشتبێ، ئەو تەکووزییەی سیوەیلی بە وانەکان و واتای ناو وانەکانی داوە پێملمان دەکا کە بڕوا بەوە بێنین دەبێ ئەو کتێبە هەر بەو شێوەیە داڕێژرابێ و بیری لێ کرابێتەوە کە ئەو باسی دەکا. بۆ وێنە وانەی یەکەم دارە. سێ جار ئەو وشەیە دووپات بووەتەوە. نووسەر تەنیا لەو سێ وشەیە و وێنەی دارسێوێک کە نیگاری وانەکەیە، شیکارییەکی جودای بەدەستەوە داوە. بەو چەشنە کە دار لە دونیای سروشتیدا چییە و مانا کولتوورییەکی چییە و بۆچی ئەو وشەیە سێ جار دووپات بۆتەوە و ... ئەوە جودا لەوەی خوێندنەوەی نووسەرە لەو وشە و دیمەنە، ڕێگایەکە بۆ مامۆستای فێرکارییش کە لەودیوی وشە و وێنەکانەوە دونیایەکی دیکەش ببینێ. بە واتایەکی دیکە، کاری سیوەیلی ئەگەر لایەکی ڕەخنە لە سیستەمی پەروەردەیە و لایەکی قوتابییەکە کە دەبێ ئەو کتێبە باشەی لە کیس نەچێ و بەو وانەنانە ڕابهێنرێ، لایەکیش ڕاهێنانی خودی ڕاهێنەرەکان و مامۆستاکانە کە چۆن دونیای ئەوبەری وێنە وشەکانیش بناسن، تا بتوانن باشتر لە گەشەی منداڵان بەتایبەت لە خولی سەرەتاییدا بەکەڵک بن.

 سیوەیلی لە وانەی دووەمدا، کە تەنیا سێ جار وشەی "دارا" دووپات بووەتەوە و وێنەی کوڕێک و کۆلارەیەکە، دیسان شیکارییەکی دوور و درێژی بە دەستەوە داوە. یەکەم؛ "دارا"ی ناو وێنە و دارای جیهانی ڕاستی جیاوازن! دووەم؛ بۆ ئەو دوو وێنەیە جیاوازن. وێنەی دارای جیهانی ڕاستیی کورد، منداڵیکی ڕەشۆک و ڕووتەڵی کوردە و وێنەی ناو کتێبەکە ناساندنی تیپێکی نوێ لە دارا و داراەکانی کوردە کە پۆشتە و پەرداخن. پاشان نووسەر باسی ئەوە دەکا بۆ دارا؟ بۆ کوڕ؟ بۆچی دەبێ کوڕ یەکەم نیگاری مرۆڤی ناو کتێبەکە بێ و لە درێژە دا و بۆ شیکاریی ئەو بابەتە باسی ناساندنی نوێنەرایەتیی  نێرینەیی و ... شی دەکاتەوە و ... بەو شێوەیە لە وانەکانی دیکەدا، وێنەی کچێکی  بێ ناو زیاد دەبێ، وێنەی کچ  بە ناو و ڕەنگی خۆیەوە زیاد دەبێ، تا دەگاتە وانەیەک  کە بە گوتەی سیوەیلی بەرانبەریی جێندەریی تێدا پارێزراوە و کوڕ و کچ بەرانبەرن ...

 ئەگەر کورتی ببڕێنەوە دەبی بڵێین ئەو کتێبە هەم هەستێکی خۆش و نۆستالۆژیک بەو  جیلانە دەدا لە ڕێگای ئەو کتێبەوە خوێندن و نووسین فێر بوون و هەم بۆ زۆر کەس  لەو کەسانەی هۆگری فەلسەفەی پەروەردە و چالاکی ئەو بوارەن، قسەی زۆر نوێ و باسی سەرنج ڕاکێشیی  تێدایە .

KURDŞOP
1585 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!