محەممەدی دوومان و تاری کەمانێکی بە تەمەن

ئاراس حسۆ

محەممەدی دوومان، میوزیکژەنی ناودار، یەکەم میوزیکژەنی شاری کۆبانییە کە بە ئاوازێکی دڵگیر لە تاری کەمانەکەی، گوێی گوێگرانی سەرخۆش دەکرد. ئاوازەکانی وەها بوون کە بە ڕۆژ و ساعەتەکان لە ژوورەکاندا بە دەنگبێژیی باقی خدۆ چیرۆکی فۆلکلۆریی پێکەنین و ئازاری دەستراند. ئەو لە ئاستی کوردستاندا ناوێکی ناسراوە. ئەو گەنجینەیەک لە هونەر و مۆسیقای کوردییە.

بنەماڵەی محەممەد خەلیل غازی یان حەمەدی دوومان، لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی پردێی سەر بە شاری کەرکووکی باشووری کوردستانن، بەڵام ئەو بنەماڵەیە ٧ نەسڵ پێش لە شاری کەرکوک دەرکەوتوون و کۆچیان کردووە بۆ دەشتی سرووج و دەڤەری کۆبانی. دەنگبێژی دەنگخۆشمان حەمەدی دوومان ساڵی ١٩٢٩ لە شارۆچکەی شێران نزیک شاری کۆبانی لەدایک بووە. ساڵی ٢٠١٤ کاتێک گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر شاری کۆبانی، ناچار بوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ باکووری کوردستان کۆچ بکات و لە شاری کۆنیا نیشتەجێ بوو.

لە ڕێگەی مۆسیقاوە پەیوەندی و هاوڕێیەتییەکی باش لەنێوان ئەو و دەنگبێژ "باقی خدۆ"دا دروست دەبێت. باقی خدۆ بە گەرووی نەرمی خۆی بە چەندین کاتژمێر گۆرانییەکانی وەک "دەروێش و ئەدوول، بنەفشا نارین، مەمێ ئالان، تەیار و خەزالێ" و هتدی دەگوت و محەممەد دوومانیش بە تاری کەمانەکەی ئاوازێکی شیرین و خۆشی بەسەر مشتەنوور و دەشتی سروجدا بڵاو دەکردەوە. ئەو لە کەمانژەنێکی ئەرمەنییەوە فێری ژەنینی کەمان بوو. هەروەها لە پاڵ کەمانی ئەو دەیان گۆرانیی فۆلکلۆری وەک "عەیشێ عەیشێ، حەسۆ حەسۆ، گولا زەر، ئامان ئامان، خبشێ، دە ڕابە، لێ یادێ، لۆرە لۆرە، لۆر کە و دەلال عەیشێ" و هتد گوتراون. و بە دەیان گۆرانیی فۆلکلۆریان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری لەو ناوچەیە گوتووە.

باقی خدۆ

لەم دواییانەدا، محەممەد دوومان کە لە کۆتاییی ژیانی نزیک دەبووەوە، بیری لە ڕۆژانی ڕابردووی خۆی دەکردەوە. "مەمۆ سەیدا" فیلمێکی دیکۆمێنتاریی زۆر بەهێزی لەسەر ژیانی محەممەد دوومان دروست کرد بە ناوی "رەفەک کەڤۆک، دیرۆک و بیرۆک".

محەممەد دوومان بەر لە کۆچی دوایییەکەی، کە ٩١ ساڵ لە تەمەنی خۆی بۆ مۆسیقا و هونەری کوردی تەرخان کردووە، بە ڕووخسارێکی ماندوو لە ساڵی ٢٠١٦دا دەرکەوت و گوتی:

"سڵاو لە خەڵکەکەم لە کۆبانی، یەک بە یەک، بچووک و پیر! سڵاو لە هەمووتان و چاوەکانتان ماچ دەکەم. نان و خوێم حەڵاڵ کردووە و ئێوەش حەڵاڵی بکەن. قوربانی چاوەکانتان بم، بەو هیوایەی پێش مردنم بتانبینم. ئەگەر مردم با لە خاکی کۆبانیدا بمنێژن. خودا ئاگادارە کە لە ژیانمدا زیانم بە خەڵک نەگەیاندووە، خەڵکی من لە کۆبانی گوڵن گوڵ. سڵاو لە هەمووتان."

و بە دوایین گۆرانیی، دەنگە خۆشەکەی بەردەدات و دەڵێت: "دکم ئەز بمرم دەلال."

لەو کاتەوە بە محەممەد خەلیل غازی دەگوترا محەممەدی دوومان، کەوتە ناو قەرەوێڵەی نەخۆشییەوە. لە شاری ئانکارا کۆچی دواییی کرد. محەممەد دوومان کە پێشتر لە تارەکانی کەمانەکەی ئاگری دەژەند، بەڵام لەم دواییانەدا لەم ئاگرەدا سووتا و بوو بە دووکەڵ و لە ٥ی مانگی ٨ی ٢٠٢٠دا چووە لای "باقی خدۆ و مشۆی بەکەبۆر" سەری نایەوە و کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوە:

ماڵپەڕی دوومانی حوسێن حەجی

KURDŞOP
444 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!