قوتابخانەی ئاقتەپە و نوێنەرانی ئەم قوتابخانەیە

شێرکۆ ژانزێم

ئەم قوتابخانەیە لەلایەن شێخ حەسەن نورانییەوە دامەزراوە. بنەماڵەی شێخ حەسەن نوورانی خەڵکی جۆلەمێرگن، خێزانەکە لە جۆلەمێرگەوە هاتوون بۆ هەوێڵ(بەیقان). شێخ حەسەن نورانی لە هەوێل لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لەوێ دەست پێکردووە. دواتر دەچێتە دەڤەری بۆتان و لە قوتابخانەی باسرەت دەست دەکا بە خوێندن. شێخ حەسەن نوورانی لە ژێر ڕێنمایی مەلا خەلیل سێرتی و شێخ ساڵحی سیپکی خوێندوویەتی و دەبێتە جێنشینی شێخ ساڵحی سیپکی. شێخ ساڵح سیپکی داوا لە سوڵتان عەبدولمەجید عوسمانی دەکات و ئەویش لە ئاقتەپەی چنارەی دیاربەکر، ٥٢ پارچە زەوی دەدات بە شێخ حەسەن نورانی. شێخ حەسەن مەدرەسەیەکی لە ئاقتەپە دروست کرد کە کاریگەریی زۆری لەسەر سۆفیگەری و ئەدەب و زمانی کوردی هەبوو.

تایبەتمەندییەکی ئەم قوتابخانەیە ئەوەیە کە نوێنەرانی قوتابخانەکە هەموویان لە یەک بنەماڵەن. لەم خشتەیەی خوارەوەدا پلەبەندیی ئەم بنەماڵەیە دەردەکەوێ:

وەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێت ٦ ئەندامی ئەم بنەماڵەیە تەمەنیان لە ڕێبازی سۆفیگەری و عیرفاندا بەسەر بردووە. لەسەرەوە باسی شێخ حەسەن نوورانیمان کرد، ئێستا بەکورتی باسی شێخ محەممەد جان دەکەم. شێخ محەممەد جان لە ساڵی ١٨٥٨ لە گوندی ئاقتەپە لە دایک بووە. یەکەمجار هەر لەو شارە دەستی کردووە بە خوێندن، پاشان چووەتە دیمەشق و لەوێ لە مەدرەسەی کوردیی مەولانا شێخ خالید کوردی درێژەی بە خوێندن داوە. دوای تەواوکردنی خوێندن، گەڕاوەتەوە بۆ ئاقتەپە و لە مەدرەسەی ئاقتەپە بووە بە مامۆستا. لە ٢١ی ئازاری ١٩٠٩ کۆچی دواییی کردووە.

کوڕی شێخ محەممەد جان، شێخ هێسپ، شوێنپێی باوکی و مامی گرت و بوو بە نوێنەری قوتابخانەی ئاقتەپە.

بۆچی بەم بنەماڵە و مەدرەسەیە دەوترێت قوتابخانەی ئاقتەپە؟ بۆ ئەوەی بزووتنەوەیەک یان قوتابخانەیەک دامەزرێت یان بەم ناوانە پێناسە بکرێت، دەبێت هەندێک تایبەتمەندیی هاوبەشیان هەبێت. زۆر خاڵی هاوبەشی ئەم بنەماڵەیە هەیە کە دەتوانرێت وەک قوتابخانە پێناسە بکرێت. ئێستا باس لە چەند خاڵێکی هاوبەشی نوێنەری ئەم قوتابخانەیە دەکەین کە شێخ عەبدولڕەحمان ئاقتەپی سەرۆکایەتیی دەکات.

1-نەتەوەیی

وەک دەزانرێت شێخ عەبدولڕەحمان ئاقتەپەیی و نوێنەرانی دیکەی ئەم قوتابخانەیە لەژێر کاریگەریی ئەحمەدی خانیدا بوون، ئەمەش وای کردووە ئەو عەقڵیەتە ناسیۆنالیستییە لەلای نوێنەرانی ئەم قوتابخانەیە بدۆزرێتەوە، و ئەگەر سەیری بەرهەمەکانیان بکەیت، ئەوا تۆش دەیدۆزیتەوە و زۆر بە ڕوونی ئەمە دەبینی.

2- تەریقەتی نەقشبەندی

تەریقەتی نەقشبەندی لە کوردستان لە ڕێگای مەولانا خالید شارەزۆری و لە ڕێگەی زنجیرەی جێنشینییەوە بڵاو بووەتەوە. شێخ حەسەن نوورانی لە مەدرەسەی نەقشبەندی خوێندوویەتی و بووەتە جێنشینی شێخ ساڵح سیپکی. بەم شێوەیە ئەم زنجیرەیە دەگوازرێتەوە بۆ نوێنەرانی دیکەی بنەماڵە، شێخ عەبدولڕەحمان ئاقتەپی لە بەرهەمەکەیدا بە ناوی ڕەودوون نەعیمە دەڵێت:

دەربارەی بیروباوەڕی ئیمام ئەشعەری تەریقەت نەقشیی خالیدی

پشتێنەی سەججادییە نەقشییەکان لە خزمەتگوزارانی ئەو ئەولیایانەن

3-  عەلەوییەت

هەرچەندە ئەو کۆمەڵگایەی نوێنەرانی ئەم قوتابخانەیە تێیدا ژیاون، عەلەوی نییە، بەڵام توخم و مۆتیڤەکانی عەلەوییەت لە ژیانی نوێنەرانی ئەم قوتابخانەیەدا دەبینرێن. دەتوانین ئەم بابەتە ئاوا لێکبدەینەوە لەبەر ئەوەی نوێنەرانی ئەم قوتابخانەیە لەژێر کاریگەریی ئەحمەدی خانیدا بوون، کە لە کتێبی نەوبەهارا بچووکاندا لەگەڵ چوار خەلیفەکەدا گرینگیی بە دوازدە ئیمامەکەش داوە. خاڵی دووەمیش لایەنی نوێنەرانی بنەماڵەی سۆفیگەرییە.

 

نوێنەرانی قوتابخانە:

شێخ عەبدولڕەحمان ئاقتەپی (١٨٥٠/٥٣ – ١٩٠٧)

شێخ عەبدولڕەحمان لە ساڵی ١٨٥٠، بەپێی هەندێک زانیاری، لە ساڵی ١٨٥٣ لە گوندی ئاقتەپە لەدایک بووە. ئێمە لە مێژووی لەدایکبوونی شێخ عەبدولڕەحمان دەریدەخەین کە کە دوای لە دایکبوونی ئەو شێخ حەسەنی باوکی هاتۆتە ئاقتەپە و نزیکەی لە هەمان ساڵدا مەدرەسەیەکی لەوێ دروست کردووە.

شێخ عەبدولڕەحمان یەکەم وانەکانی خوێندنی لە باوکیەوە وەرگرتووە. دوای کۆچی دواییی باوکی، مەلا سەلیم و مەلا محەممەد ئەمین درێژە بە پەروەردەکردنی دەدەن. بەڵام شێخ عەبدولڕەحمان وەک زۆرێک لە زانایانی مەدرەسەکان، لە مەدرەسەی بنەماڵەکەیدا درێژە بە خوێندن نادات و دەچێتە قوتابخانە جیاوازەکان (کە تایبەتمەندییەکی مەدرەسەی کوردستانە). دەگوترێ شێخ عەبدولڕەحمان و شێخ محەیدین هێنی لە مەدرەسەی قاسمیە پێکەوە پەروەردە بوون. بەپێی هەندێک سەرچاوەی دیکە، شێخ عەبدولڕەحمان لە بەسرە و هەندێک ناوچەی باشووری کوردستان و عێراق و سووریا خوێندوویەتی. لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین شێخ عەبدولڕەحمان لە چەندین شوێنی جیاواز پەروەردە بووە و ئەمەش لە زانستی ئەوەوە دیارە کە پەروەردەیەکی تەواو و بێ کەموکووڕی وەرگرتووە.

شێخ عەبدولڕەحمان دوای تەواوکردنی خوێندن دێتە ئاقتەپە. لەوێ هاوسەرگیری دەکات و دەبێتە شێخ و مامۆستای مەدرەسەی ئاقتەپە. ماوەیەک بەم شێوەیە بەردەوام دەبێ، بەڵام دەیهەوێ براکەی شێخ محەممەد جان لە بواری زانست و بەرهەمی نووسیندا جێگەی بگرێتەوە. واتە شێخ محەممەد جان دەبێتە جێنشینی شێخ عەبدولڕەحمان. دوای ئەمە شێخ عەبدولڕەحمان بە تەواوی خۆی بۆ خوێندنەوە و نووسین تەرخان دەکات.

شێخ عەبدولڕەحمان خاوەنی شەش منداڵە، سێ کوڕ و سێ کچ، دوو کوڕیشی شوێن پێی باوکیان کەوتوون و لە قوتابخانەی ئاقتەپە جێگەی خۆیان گرتووە. شێخ محەممەد کەربەلایی یەکێکە لە نوێنەرانی قوتابخانەی ئاقتەپە. کەربەلایی وەک باوکی ژیانی خۆی لە ڕێبازی زانست و مەعریفەدا بەسەر بردووە. کەربەلایی لە سەردەمی سەرهەڵدانی شێخ سەعید دوور خرایەوە و دوو ساڵ لە ئوشاک و عەدەن مایەوە؛ دوای لێبوردنەکە گەڕایەوە بۆ وڵات، و تا کۆتایی تەمەنی لە گوندی چوولی لە حوجرەیەکدا مایەوە. شێخ شافی سەبارەت بە ژیانی دوای دەربەدەری دەڵێت؛ لە ژوورێکی تاریک و درێژدا کە پڕ بوو لە کتێب، لە هەردوو لا و مێزێکی دار لەسەر زەوی بوو، شەو و ڕۆژ دەیخوێندەوە و دەینووسی و دواتر ئەوەی دەینووسی دەسووتاند. کەربەلایی لە گوندی چوولی کۆچی دوایی کردووە و گۆڕەکەی لە تەنیشت گۆڕەکەی شێخ محەممەد ئەسکەری برایەتی. شێخ محەممەد ئەسکەری لە لایەن باوکی و شێخ محەممەد کەربەلایی برایەوە پەروەردە کراوە. لە ئەرخانی و ئەگیلی دیاربەکر شێخایەتیی کردووە. دوو بەرهەمی گرنگی هەیە. یەکێکیان "ئەقدی دوڕفام" و ئەوی تریان "کەشکۆڵ"ە. هەروەها شێخ ئەسکەری لە گوندی چوولی کۆچی دوایی کردووە و گۆڕەکەی لە هەمان گوندە.

ناوی خوازراوی شێخ عەبدولڕەحمان ئاقتەپی "ڕوحی" بووە بەڵام شەمسەدین و عەبدولڕەحمانیش بەکاریان هێنا.

 

بەرهەمەکانی:

ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئەو کتێبانەی بە زمانی کوردی نووسراون و ناوی ئەوانی دیکەش دەبەین.

کیتابوس- سەرف و نەحو

کیتابولمەنتیق

ئەسترۆنۆمی (فەلەکناسی-ئەستێرەناسی)

تەقویم (ساڵنامە-ڕۆژژمێر)

کتاب الطب

کتاب الابریز

کشف الظلام فی عقاید فرق الاسلام

منهاج الاصول

رسالة الرابطة

رسالة الادب و الاداب

 

روض النعیم: لە ساڵی 1884 کاتێک کە تەمەنی 31 ساڵ بووە ئەم کتێبەی نووسیوە. بەناوبانگترین و ناسراوترین بەرهەمیەتی. دەگوترێ لە دوای مەم و زین و دیوانی مەلا، لە نێو زانایانی کوردستاندا بەناوبانگترین کتێبە. کتێبەکە لەسەر حەزرەتی محەممەد نووسراوە. قورسە، لە ٣٥ بابەت پێکهاتووە و مژاری هەر بابەتێک جیاوازە لە بابەتەکەی تر.

دیوانی ڕووحی: لە ساڵی ١٨٧٦ بە زمانی کرمانجی نووسراوە و لە ٤٥٣١ بەیت پێکهاتووە کە زۆربەی تەرجیع بەند و مەسنەوییە و ناوەرۆکەکەشی لەسەر شەمایل، میعراجییە و مەرسییە و هتدە.

شێخ عەبدولڕەحمان ساڵی 1907 لە دیاربەکر کۆچی دوایی کرد، دەوترێت ئازیزانی تابوتەکەیان لە دیاربەکرەوە بۆ ئاقتەپە هەڵگرتووە و لە تەنیشت باوکی بەخاک سپێردراوە. شێخ عەبدولڕەحمان کاریگەریی زۆری لەسەر شوێنکەوتووانی بەجێهێشت و زۆر کەسیش لە ژێر کاریگەریی ئەودا مان.

 

شێخ محەممەد کەربەلایی

کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان ئاقتەپەیە. وەک باوکی زانا و بلیمەت بوو. زمانەکانی عەرەبی و فارسیی بەباشی دەزانی. سەردەمی منداڵیی لە گوندەکەی بەسەربردووە؛ لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە خوێندن کردووە و خوێندنی لە لای باوکی تەواو کردووە. پاشان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە ئاقتەپە وانەبێژ بووە. لە دوای ڕاپەڕینی شێخ سەعید بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئوشاک و عەدەن دەستگیر و دەربەدەر کرا. لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری چولی کە بە دیاربەکرەوە بەستراوەتەوە کۆچی دوایی کردووە.

بەرهەمەکانی:

مرصاد الاطفال – دیوان

شێخ ئەسکەری ئاقتەپی

ئەسکەری لە ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی ئاقتەپە لەدایک بووە، کوڕی شێخ عەبدولڕەحمانە. لەسەر دەستی باوکی و شێخ کەربەلایی براگەورەکەی خوێندوویەتی. دوای کۆچی دوایی باوکی، ژیانی لە ئەرخانییە و ئەگیل بەسەر بردووە. لە ساڵی ١٩٥٢ کۆچی دواییی کردووە و لە گوندی چوولی بە خاک سپێردرا.

بەرهەمەکانی:

ئەقدی دوڕفام، کەشکۆڵ

 

سەرچاوە:

ئاداک. عەبدولڕەحمان. قوتابخانەی ئەدەبی ئاقتەپە و بیری کوردی-عەلەوی- نەقشەبەندی. گۆڤاری بەهاری نوێ. Hj.131. r10-15.

ZIVINGÎ. Necatê. Stêrkên Edebîyata Kurdî. weş. Banga Heq. 2014. Stembol.

http://kovarabir.com/mehmet-emin-hevidar-sex-ebdurrehmane-aqtepi-jiyan-u-malbata-wi/

 

ڤیدیۆی وانەی کورتە ئەدەبیاتی کلاسیکی خولی چوارەم – عەبدولڕەحمان ئەداک

 

KURDŞOP
948 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!