لەنێو ساڵانی بێ ڕاوەستانی بەرهەمداریی ئەمینە عەمەر – بەشی یەکەم

ژنی کورد، نووسەر، شاعیر و زمانزان، "ئەمینە عەمەر"، لە ماوەی ٧٦ ساڵ تەمەنی خۆیدا، کە تا ئێستاش هەردەم دڵی بۆ زمانی کوردی لێدەدات، نزیکەی ١٥ بەرهەمی ناوازەی پێشکەش بە خوێنەرانی کردووە. لەنێو بەرهەمەکانیدا مرۆڤ تووشی جۆرە جیاوازەکانی شیعر، چیرۆک، زمان و لێکۆڵینەوە دەبێت. بەپێی کرۆنۆلۆژیای بەرهەمەکانی، هەریەکەیان دەناسێنین و باسیان دەکەین.

ئاراس حسۆ


 

لە بواری وەرگێڕاندا

"چیرۆکێن هلبژارتی" (چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان)، عەزیز نێسین، وەرگێڕان لە زمانی عەرەبییەوە، ١٩٩٠

ئەم بەرهەمە بە ناوی "چیرۆکێن هلبژارتی" لە نووسینی نووسەر "عەزیز نێسین"، ساڵی ١٩٩٠ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان وەرگێڕدراوە و چاپ کراوە. ئەو بەرهەمە وەک لە ناوەکەیەوە دیارە، لە هەندێک چیرۆکی بژاردە پێک هاتووە. بەرهەمەکە بە ناساندنی کورتی عەزیز نێسین و هەروەها پێشەکییەک لەلایەن د. "کەماڵ مەزهەر" دەست پێ دەکات. ئەم کۆمەڵەچیرۆکە لە ٧ چیرۆک و ١٠٢ لاپەڕە پێک هاتووە.

"خۆییبوون جڤاتا سەرخوەبوون"، ١٩٩٣

ئەم بەرهەمە لەلایەن "محەممەد مەلا ئەحمەد"ەوە نووسراوە کە باس لە بزووتنەوەی سەربەخۆبوونی کورد دەکات کە لەنێوان ساڵانی ١٩٢٧ بۆ ١٩٤٦ ڕوویداوە. بەرهەمەکە ساڵی ١٩٩٣ لە دیمەشق لەلایەن گۆڤاری "زانین"ەوە بڵاو کراوەتەوە. ئێمە دەزانین لە مێژووی ڕۆشنبیریی کورددا خۆییبوون بزوتنەوەیەکی چالاک بووە کە کۆمەڵگەی لە هەموو لایەکەوە کۆ دەکردەوە و باسی پرسی نەتەوەیەکی خاوەن کەلتوور و زمانی دەکرد. بۆیە ئەم بەرهەمە لە ڕووی مێژوویی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فیکرییەوە پەیوەندیی بە بابەتگەلی جۆراوجۆرەوە هەیە و باسی ئازادی و سەربەخۆیی دەکات.

لە بواری زمانی کوردی

"زایەندا مێ و نێر"، ٢٠٠١، بەرلین، چاپی یەکەم، وەشانگەی هاڤیبوون

ئەم بەرهەمە لە دەوری زمانی کوردی دەسووڕێتەوە و لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆوە باس لە ئەو پرس و کێشە ڕێزمانییانە دەکات کە دەبنە هۆی سەرلێشێواویی نێوان نێر و مێ. بەڵام دەبێ ئەوەمان لەبیر بێت کە لە هەندێک سەرچاوەی "ناوان"دا ئەم بەرهەمە ناوی "پاشپرتووکا مێ و نێر"ە کە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کراوەتەوە، بۆیە نازانین ئەم بەرهەمە ئەو بەرهەمەی سەرەوەیە یان بەرهەمێکی ترە.

"پاشپرتووکا مێ و نێر"، ٢٠٠٤، بەرلین

بەپێی هەندێک زانیاریی بچووک لە ماڵپەڕی ئەمینە عەمەر، وا دیارە کە ئەمە درێژەی کتێبی "زایەندا نێر و مێر" بێت کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا چاپ کراوە. لەم کتێبەدا وتاری "پەرویز جیهانی" و وڵامەکەی ئامادە کراوە و نووسراوە، سەرەڕای هەندێک هەڵە لە کتێبەکەدا، ڕەگەزی نێر و مێی تێدایە و بەرهەمەکەش لە ٨٧ لاپەڕە پێک هاتووە.

فەرهەنگی ئەتیمۆلۆژیی زمانی کوردی، ٢٠١٤، ستەنبوڵ، چاپی یەکەم، بڵاوکراوەی نووبهار

"فەرهەنگا ئەتیمۆلۆژیا زمانێ کوردی" ناوی فەرهەنگێکی ٣٠٠ لاپەڕەیییە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن بڵاوکراوەی "نووبهار"ەوە بڵاو کراوەتەوە. لەم فەرهەنگەدا نووسەر سەرەتا باسی ڕەگەزی وشەکانمان بۆ دەکات و لە ڕووی ڕێزمانەوە ڕوونکردنەوەیەک دەدات. هەندێکجار لە ڕستەکەدا نموونەیەک دەخاتە ڕوو و لە کۆتاییدا بە بیرۆکەکانی خۆی لەسەر بنەمای زانیاریی خۆی سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی وشەکان، بابەتەکەمان بۆ شرۆڤە دەکات.

"نووبهارا پچووک و مەزنان"، ٢٠١٩، بەرلین، لە بڵاوکراوەکانی سەرسەرا

ئەم بەرهەمەش فەرهەنگێکی شیعری و ئەتیمۆلۆژییە، بە شێوەیەکی شیعرانە ئامادە کراوە کە باس لە ئەتیمۆلۆژیای وشەکان دەکات. ئەم کتێبە ٢٢٢ شیعری تێدایە. ٨٩ شیعر سەبارەت بە ئەتیمۆلۆژیای وشەی کوردییە. ٣٣ شیعر بۆ منداڵانە.

نموونەیەک لە فەرهەنگەکە

ئالینۆک، ئالی و نۆکە

خوارنا خوەش ئەو ترشکە

ب ناڤەک دی ئەو سلفکە

سلفک ژ شلفێ هاتیە

سینێ (س) جهێ شین (ش) گرتیە

ئەو نۆکا رووت و تازییە

هەروەها نموونەیەک لە شیعر وەهایە:

سلفک

سلفک، شلفک، ئالینۆک

سلفک نۆکا نماندی

ل ناڤ دەستان فرکاندی

سلفک یانی شلفکە

سینێ (س) جهێ شین (ش) بریە

سلفک رووت و تازییە

شلفک ژ وێ هاتیە

شلفا کێرێ و شلتە

زارۆک شلف و تازینە

ل گەل پەیڤا شەلاندن

هەمی پەیڤێن کوردینە

ب ناڤەک دی ئالینۆک

ئالینۆک (ئالی) و (نۆک)

سلفک نۆکا دوئالی

ژ وێ ناڤێ خوە ئانی

گەلەک جاران دیا من

نۆک ل شەڤێ دنماندن

ب ئاڤا سۆر باجانا

ب روون و دەرمانێ گەرم

ل سەر ئاگر دکەلاند

مە ترشکا سلفکا

دخوار ب دارکەڤچکا

دەما کو ئەز پچووک بووم

کەڤچیێن مە داری بوون

لە بواری زمانی کوردییەوە، ٢٠١٨، ئەڵمانیا

ئەم بەرهەمە بە گشتی باس لە هەندێک لەو کێشە و پرسانەی زمانی کوردی دەکات کە هەمیشە کەڵکەڵەی خوێنەران و نووسەرانە. ئەم کتێبە لە ٢٠٨ لاپەڕە پێک هاتووە. ١٥ بابەتی زمانی ڕوون کراوەتەوە و هەندێکیان بریتین لە: زمانی دایکی، زاراوە، زەنگ و بەنگ یان شەنگ و پەنگ، حیکایەت یان چیرۆک و هتد.

سەرچاوە:

لە وتاری "لوقمان پۆلات" لەسەر بەرهەمی "سەمایا باوەریێ"

لە ماڵپەڕی کەچا کورد (ئەمینە عەمەر)

 

 

KURDŞOP
322 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!