بڕگە گرینگەکانی کتێبی "لە ستایشی ژیاندا" – ئەزموونەکانی ڕەفیق سابیر – بەشی 3

رۆڵی رەفیق سابیر لە روونکردنەوە و گێڕانەوەی نەریتە زاڵ و باوەکانی کۆمەڵگای کوردی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم


 

بەشی دووهەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

ئەو باسی ئەو ژن و پیاوانەی دیکەش دەگێڕێتەوە کە ئەوینداری یەک بوون و نەریتی کۆمەڵایەتی نەیهێشتووە پێک بگەن. جا یان ئایین بەری پێ گرتوون و یان حیزب.

 ژیانی ژنانی دیکەش دەگێڕێتەوە کە لووتیان بڕاوە. ژیانی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە یاسا ناڕەواکان خستوونیەتە تەنگەژەوە یا بە واتایەکی دیکە ئەو دەیهەوێ بە واتای خۆی سەری "سندووقی پاندۆرا"ی کراوەی کۆمەڵگا نیشان خوێنەر بداتەوە. واتە بەشیک لە نووسینی رەفیق لەو کتێبەدا بۆ ئەوەیە کە باسی ئەو کات و سەردەمە  بکا کە سەری سندووقی پاندۆرا لەو ناوچەیەوە  کراوەتەوە خراپیەکان بڵاو بوونەتەوە.

دیارە لەو ڕێگایەوە ئەو نەتەنیا لە پەنابردن بۆ چیرۆکە ئوستورەییەکان، بۆ مێژوو، بۆ بیر و ڕای فیلسووفانی وەک ئەرەستو ئەفلاتوون و زۆر فەیلەسووفی دیکە کە  نێویان دێنێ، خۆی نابوێرێ بەڵکوو قسە و گوتە و نووسینی زۆر سیاسەتمەدار و بیرمەندی دیکە کە نێویان دێنێ، بۆ پشتڕاست کردنەوەی بابەتەکانی خۆی بە نموونە دێنێتەوە و بە هەمووی ئەوانە باسەکانی خۆی دەوڵەمەند دەکا.  کەواتە تەنیا پێداگر نییە لەسەر گێڕانەوەی بیرەوەریی رۆژ بە رۆژی  ساتەکانی ژیانی تاکە کەسیی خۆی. بەڵکوو گێڕانەوەی بیرەوەریی خۆی کردووەتە بەهانەیەک بۆ ئەوەی بەشێک لە نەریتە دزێوە کۆمەڵایەتییەکان، نەریتە دزێو و نالەبارە سیاسییەکان و نەریتە دزێوە کەلتوورییەکان بخاتە بەر باس و لەو ڕێگایەوە هەندێک بڕگەی گرینگی فەلسەفی، ئوستوورەیی و مێژوویشمان وەبیر بێنێتەوە.

 لەو بەشەدا جیا لەوەی باسی دزێوییەکانی کۆمەڵگا و بڵاوبوونەوەی ئەو دزێوییانە بە کۆمەڵگادا دەکا، چیرۆکی سندووقەکەی پاندۆراش کە لە ئەفسانە گریکییەکانی وەرگرتووە بۆ خوێنەر دەگێڕێتەوە. بەڵام هەنگاوێکی ئازایانەی دیکەی نووسەر ئەوەیە گێڕانەوەی نەریتە ناڕەوا کۆمەڵایەتییەکان و دۆخی ژن لە چوارچێوەی ئەو نەریتانەدا لە چەند لایەنەوە دەخاتە بەر باس و تەنیا نایبەستێتەوە بە کۆمەڵگای  ڕەشۆکیی ئەوکاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستانەوە، بەڵکوو ئەو پێی وایە هەر ئەو نەریتانە دزەیان کردووەتە ناو حیزبەکانیشەوە. هەرچەند دامەزراوەیەکی مودێڕنیش بێت.

بە ڕای رەفیق سابیر لەو جوغڕافیایەدا حیزب درێژکراوەی کۆمەڵگایە. نووسەر لەو کتێبەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستاندا چەندان جیاوازی لە نێوان بیری حیزبی و بیری خێڵدا، لەو سەردەمەنابینێ. بۆیە تەنانەت حیزبە چەپ و پێشکەوتنخوازەکانیش بەشێکی زۆر لە هەڵە نەریتی و هەڵە کەلتوورییەکانیان دووپات کردوەتەوە و بەرگرییان لە ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هێندێک بیر و کردە کردووە کە زۆر نادێموکراتی و نامرۆڤانەشن.  لەو بوارەدا چەند رووداو بە نموونە دەگێڕێتەوە کە نێشاندەری ئەوەن حیزبەکان چەندە گیرۆدەی ئەو هەڵانە بوون کە ئازادیی کۆمەڵیان بەرەو تێداچوون بردووە.  نووسەر باسی ئەوە دەکا کە چۆن تەنانەت حیزبەکانیش ئەو هەڵانەی کە کۆمەڵگا سەبارەت بە پەیوەندیی ژن و پیاوەوە دەیانکرد و ئەو هەڵانەی کۆمەڵگا سەبارەت بە ڕوانینی مەزهەبی و ڕوانینی ئایینییەوە، کتومت دووپات دەکەنەوە. حیزبەکان و سەرۆک حیزبەکان کە چەپ و بە گوتەیەکی دیکە بیرکراوەتریشن  هەمان کەلتوور و کایە کەلتوورییەکان دووپات دەکەنەوە کە کەسانی خێڵ کردوویانە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە نووسەر نموونەی ئەوانە زۆر بوێرانە لە حیزبی خۆیدا کە حیزبی شیووعیی عێراقە دەستنیشان دەکا و نیشان دەدا کە چۆن حیزبێکی شیووعی کە پابەندی یاساکانی ئایینیش نییە، بەڵام لە چوارچێوەی یاساکانی کەلتوور ناتوانێ تێپەڕێ و بەردەوام خۆی پێیانەوە خەریک دەکا و جارێکی دیکە بەرهەمهێنەرەوەی کەلتوور و نەریتی هەڵە و چەوتی کۆمەڵایەتییە.

ئەوەی لەو بەشەدا دەیگێڕێتەوە ژان و خەساریکی گشتیییە لە کۆی وڵاتانی موسوڵماندا کە پەیوەندیی موسوڵمان و ناموسوڵمان بە شیوەیەکی تایبەت و لە چوارچێوەی شەریعەت دا فۆرمۆلە دەکەن. لەو بەشەدا دەخوێنینیەوە کە چۆن حیزبی شیوعیی عێڕاق پێشگیری دەکات لە زەماوەند وە پێکگەیشتنی موسڵمان و یارسان، موسڵمان و مەسیحی و ...  و بەو شێوەیە هەر بە بڕوای ئەو لەو بڕگانەی کە دەیگێڕێتەوە، حیزب لە کۆمەڵگای ئێمەدا، درێژەی نەریتەکانی کۆمەڵگایە. ئەوە لە کاتێکدایە کە دەبوو حیزب پێشڕەو و بەدیهێنەری بیر و  بنکە و دامەزراوە مۆدێڕنەکان بێ و ڕێبەرایەتیی کۆمەڵگای لە ئەستۆ بێت نەک خۆی ببێتەوە لاساییکەرەوەی ئەو بەشە لە بیری کۆمەڵگا کە دژە ژن و دژە ئازادییە.

بە گشتی ئەوانە ئەو بڕگانەن کە لە کتێبی بیرەوەرییەکانی شاعیری گەورەی کورد ڕەفیق سابیردا لەنگەریان لەسەر گیراوە و باسیان کراوە. هەوڵ دەدەم لە بەشەکانی دواتردا یەکەیەکەی ئەو باسانە بە وردی و بە پێی بەڵگە هێنانەوە لە کتێبەکەی خودی ڕەفیق سابیر بخەمە بەرباس.

 زیاد لەوانە بەشێک لە شێعرەکانی ڕەفیق سابیریش بە پێی ئەو سەردەمە جیاوازانەی کە شیعری نووسیوە لە بەشەکانی دواتردا قسەیان لەسەر دەکەین. هۆکاری ئەوەش کە بۆچی ڕەفیق سابیر بەو هەموو تواناییەوە هەم درەنگ لە بواری شیعری کوردیدا کتێبی بڵاو بۆوە و وەکی بۆخۆی باسی دەکا بیست و چەند ساڵ دوای ئەوەی کتێبەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە لایەن ناوەندی سەیدیانەوە بڵاوکراونەتەوە جا لە باشووری کوردستان بەرهەمی لێ بڵاو دەبێتەوە و ئێستاش ماوەیەکی زۆرە بێدەنگییەکی سەیر بەرانبەر بە بەرهەمەکانی ئەو شاعیرە هەیە. ئەو لایەنەش هەر باس دەکەین و لە کۆتاییدا بە پێی ئەو بەڵگە ئەدەبییانەی کە خودی شاعیر بە دەستەوەی دەدا ڕۆڵ و پێگەی ئەدەبیی ئەو لە دونیای ئێستادا و لە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستان دەخەینە بەرباس و قسەی لەسەر دەکەین.

KURDŞOP
667 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!