فانۆن، لەم سەردەمەدا هەر کەسێک مێعماری دیواری خۆیەتی

کات و قۆناغەکان گۆڕاون، بەڵام ڕەنگی ئێمە هەر ڕەش و تاریک ماوەتەوە. مێژوو ڕێگای بۆ ئێمە خۆش نەکرد کە ببینە خاوەن ماڵێک و لە ماڵ و حەوشەی خۆماندا بووین بە کۆیلە و بندەست.

 

ڕزگار گەورانی

 

"فرانتز فانۆن" ساڵی ١٩٢٥ لە دوورگەی Martinika لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسا لەدایک بوو. هەتا جەنگی جیهانیی دووەم، ناخۆشی و ڕاستیی ژیان، شۆکێکی بەهێزی بە ڕۆحی بەخشی و وەهۆشی هێنایەوە. بزانە شەڕ چییە و چی بەسەر خەڵکدا دێنێت. ئەو لە زۆر بواردا خوێندوویەتی و شارەزایی لەو بوارانەدا وای لێ کردووە بە وردی لەسەر نەخۆشی دەروونی بکۆڵێتەوە. لە ماوەیەکی کورتدا بە نووسین و کتێب و چالاکییەکانی چەندین ڕاستیی بۆمان دەرخستووە. بەناوبانگترین کتێبەکانی بریتین لە: "پێستی ڕەش، ماسکی سپی" و "جۆراوجۆریی جیهانی". دوا کتێبی لە کاتی نەخۆشیدا نووسیوە و لە ساڵی ١٩٦١ کۆچی دوایی کردووە.

لەم ساڵانەی دواییدا لێکۆڵینەوە و باسەکان سەبارەت بە دۆخی بندەستان زۆر زیادی کردووە. هەرچەندە لەم بارودۆخانەدا لێکچوون و هاوبەشی هەیە، بەڵام ئەو ستەمەی کە فانۆن لە کتێبی "جۆراوجۆریی جیهانی"دا باسی دەکات، لە خاڵێکدا لە بارودۆخی کورد جیاوازە. ئەو خەڵکە وڵاتێکیان هەیە و وڵاتێکی گەورەتر و بەهێزتر وڵاتەکەیانی بە زەبری هێز لێ سەندووە، خاوەنی ڕاستەقینە لە وڵاتەکەی خۆیاندا بوونەتە دیل و کۆیلە. بەڵام دونیا ئەو وڵاتە بە هەمان ناو، ناو دەبەن و بە شێوەیەکی ئاسایی دەڵێن وڵاتێکی داگیرکراوە. هەروەک "ئیسماعیل بێشکچی" زۆرجار باسی دەکات، کورد هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە ستەمکارانەدایە. سنووری وڵاتەکەمان ڕوون نییە و کەس ناوی وڵاتەکەمان تەنانەت وەک وڵاتێکی داگیرکراویش ناهێنێت. وڵاتەکەمان نە لە بەڵگەنامە فەرمییەکان و نە لە نەخشەکاندا نادۆزرێتەوە و وەک وتمان تەنانەت وەک وڵاتێکی داگیرکراویش ناوی ناهێنرێت، بۆیە دۆخی ئێمە جیاوازترە.

بۆ تێگەیشتنێکی باش و ڕوونی ئەوەی باسی دەکەم، نموونەیەکی ناسراو دەهێنمەوە. جەزائیر کە فانۆن باسی دەکات، بۆ ماوەیەک لەلایەن فەرەنساوە داگیر کراوە. هەمووان ئەو وڵاتەیان دەناسی و هەمان ناو و سنوورەکانی لەسەر نەخشەکان هەبوو. هەر لەبەر ئەمەشە کوردستانی ئێمە لە نەخشە فەرمییەکان دەرناکەوێت و کاتێک کەسێک دەڵێت کوردستان، بیر لە وڵاتێکی داگیرکراو ناکاتەوە.

فانۆن لە کتێبەکەیدا چارەسەری زۆر بۆ نموونەی جەزائیر و بارودۆخی داگیرکراو و چارەسەریی ئەم پێشێلکارییە دەنووسێت. سەرنجی لەسەر خەڵکی گوندەکانە و زۆر باسیان لێوە دەکات. "خەڵکی گوندنشین پشت بە شارەکان نابەستن. کەسێک وەک ئەورووپیەکان جلوبەرگ لەبەر بکات، بە زمانی ئەوان قسە بکات، وەک ترسنۆکێک دەیانبینێت کە خیانەتی لە میراتی نەتەوەیی کردووە. خەڵکی شار خیانەتکارن. ئەوانەی لەگەڵ داگیرکەران هاوڕان و هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ سەرکەوتن لە هەلومەرجی سیستەمی داگیرکاریدا دەیکەن، هەر بۆیە زۆرجار گوێمان لە بێ ئەخلاقیی شارییەکان لە دەمی گوندنشینەکانەوە دەبێت."

ئەگەر هەموو گوندنشینەکان نیشتمانپەروەر و دژە کۆلۆنیالیزم بن، ئەم سیخوڕانە لە کوێوە هاتوون؟ و دیسانەوە بەداخەوە ئەم باوەڕە لەگەڵ بیرۆکەکەی ئەودا ناگونجێت و لەگەڵ وڵاتی ئێمەشدا ناگونجێت. سەرەتا با چاوێک لە ناکۆکییەکەی بکەین. لە کتێبی "پێستی ڕەش و ماسکی سپی"دا باس لە بارودۆخ و ڕەفتاری ڕەشپێستەکان دەکات کە مرۆڤی سپیپێست بە باڵاتر دەبینن، واتە ئەو ستەملێکراوانەی کە سەردەستی خۆیان بە باڵاتر دەبینن. بە واتایەکی تر گوندییە ڕەشپێستەکان یان ستەملێکراوەکانی ئێرە یاخیترن و هەرگیز حەزیان لە سیخوڕەکان یان سەردەستان نییە، بە قەد نووکە دەرزییەکیش تەحەمولیان ناکەن. تەنانەت منداڵەکانی نێو لانکەشیان بۆ جۆرێک پەروەردە دەکرێن کە شەڕ لەگەڵ داگیرکەران بکەن. ئەو منداڵانەی کەمێک گەورە دەبن، دواتر فێری ناو و نازناوی هەموو شۆڕشگێڕەکان دەبن. بەڵام لە کتێبەکەی تردا چاومان لە سپیپێستەکان یان سەردەستەکان دەکرد و وەک خودامان دەبینی، بەڵام  بۆچی لەم کتێبەدا ڕقمان لێیانە؟

با بێینە سەر خاڵی دووەم:

لە کوێ شەڕ هەڵگیرسا، بەرخۆدان و هەستی نەتەوەیی لەوێ زیاتر بووە. بێگومان بەپێی ئەمە ئازار و ناخۆشیش زیادی کردووە. ئەمەش بەپێی جوگرافیاش جیاواز بووە. ئەو شوێنانەی کوێستانی بوون و شەڕڤانانیان لێ بوو، ئەوا لەو گوندانەدا شۆڕشگێڕی زیاتر دەرکەوتن و زیاتر خاوەندارێتییان لە بوونیان کرد. واتە گوندنشینانی ئەو شوێنانە وەک گوندنشینانی "فانۆن" وان، بەڵام گوندنشینانی دەشتەکان ئەوەندە چالاک نەبوون. با نموونەیەک لە بنەماڵەکەمەوە بهێنمەوە. گوندەکەمان لە دەشتی گەورایە و دەشتی گەورا زۆر ناسیاسییە. بە بنەماڵەی ئێمەشەوە ئاگاداری شوناس و کوردایەتیی خۆیان نین. سەرەڕای ستەم و دڕندەیی دەوڵەت، بە گوتەی ئەوان، ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ دوژمنایەتیی خەڵکی گوندەکان بەرامبەر یەکتر و ئەوانیش دەوڵەت تاوانبار ناکەن. بەڵام دایکم خەڵکی گوندێکی کوێستانییە. لە گوندەکەیان شەڕ زۆر بووە، زۆرێکیان بوونەتە شەڕڤان و دایکم زۆر یارمەتییانی داوە. ئێستا دایکم زانیاری و تێگەیشتنی لەمبارەوە زۆرە، بەڵام خزمانی باوکم دوورن لەم شتانە.

کات و قۆناغەکان گۆڕاون، بەڵام ڕەنگی ئێمە هەر ڕەش و تاریک ماوەتەوە. مێژوو ڕێگای بۆ ئێمە خۆش نەکرد کە ببینە خاوەن ماڵێک، لە ماڵ و حەوشەی خۆماندا بووین بە کۆیلە و خزمەتکار. ئێمە گوێمان لە چیرۆکی ئەو کەسانە بوو کە هەمان چیرۆکیان هەیە، چییان بینی و چییان کێشاوە. ڕزگاربوون و کارەسات چییە و چۆنە؟ بەڵام ئێستا ڕوونە کە ئەو چیرۆک و بیرۆکانە لەگەڵ ئێمەدا ناگونجێت.

KURDŞOP
611 بینین

نەتەوەپەرەستی لە کوردستان - کورستەی پێشڤەچوونی مێژوویی و کەلتووری-سیاسی

پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی خاکی بە شێوەیەکی سەرەکی بەربەستی دابڕانی ڕۆشنبیرانی کورد لە خاکەکەیان بوو. بیرۆکەی تورکەکان بۆ ئەوەی کورد بێ ڕۆشنبیر بێت و بەردەوام بن لە ئاسمیلەکردن، تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجەکانی خۆی بەدی هێناوە. ئەم پچڕانە کاریگەریی قوڵی لەسەر بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی کورد هەبوو، بەتایبەتی ڕێگریی لە دروستبوونی چەمکی ناسیۆنالیزمی نیشتمانپەروەرانە کرد.

کورد و هەڵبژاردن لە ئێراندا

ئاوڕدانەوەیەک لە پەیوەندیی نێوان ژینگە و سیاسەت

ئاسەوارە مێژوویییەکان، پردی نێوان ئێستا و ڕابردوومانن

رۆژهەڵاتی کوردستان و راوەستان لەبەرانبەر پاردۆکسی کۆماری ئیسلامیدا

پیلانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ناکۆکی لەنێو کوردان

ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وانەوەرگرتن لە شۆڕشە سەرکەوتووەکان

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی نەبڕاوەی کورد

بە بۆنەی مووشەکبارانی هەولێری پایتەختی کوردستانەوە

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!