گەستووس چییە؟

شێرکۆ ژانزێم

کوردشۆپ- گەستووس، واتە کردار، جووڵە و بزووتنەوە، بەڵام چ جۆرە بزووتنەوەیەک؟ بزووتنەوەیەک کە بناغەیەکی قووڵ و کۆمەڵایەتیی هەیە. هەر بۆیە ئەم بزووتنەوانە سەرنجی هەندێک بەشی زانستییان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە. نموونەیەک لە ئەنترۆپۆلۆژیا. گەستووس خۆی لەگەڵ ئەنترۆپۆلۆژیدا سەریهەڵداوە و بەم زانستە زیاتر سەرنجی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

گەستووس لە وشەی لاتینی "Gignere" وەرگیراوە. "Gignere" بە واتای "لەدایکبوون"، "دەرکەوتن" و "سەرهەڵدان" دێت. ئەم وشەیە بە تێپەڕبوونی کات بووەتە گەستووس و لە لاتینییەوە بۆ زمانەکانی دیکە گواستراوەتەوە. لە زمانی ئاڵمانیدا بوو بە "geste" و بە واتای "دەوڵەت و جووڵە" و "دەربڕینی بەکارهێنانی جەستەیی" دێت. لە سەردەمی ئێمەدا وەک گەستووس بڵاو بووەتەوە.

گەستووس زیاتر وەک چەمکێکی شانۆیی ناسراوە و بڵاو بووەتەوە. گەستووس وەک زاراوەیەکی شانۆ بۆ یەکەمجار لەلایەن شانۆنامەنووسی ئاڵمانی، "Bertolt Brecht"ەوە بەکار هاتووە. Brecht لە کاتی کارەکانیدا لەسەر شانۆی ئەپیک، زیاتر گرینگیی بە گەستووسەکان دەدا. Brecht دەیەوێت بە گەستووسەکان ئەکتەرەکانی، سەرنجی بزووتنەوە و پەیام و ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان ڕابکێشێت. Brecht نایەوێت ئەکتەرەکانی هەڵسوکەوتی کەسی و کاردانەوەی دەروونیی خۆیان بەرامبەر بەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕن، نیشان بدەن. Brecht نایەوێت بزووتنەوە تایبەتەکان لەسەر شانۆ ببینێت، دەیەوێت لەژێر هەموو بزووتنەوەیەکدا کۆدێکی کۆمەڵایەتی هەبێت: ئاماژەکردن بە هەر کۆمەڵگەیەک و کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە ڕووداوەکان. Brecht سەبارەت بە گەستووس وەها دەڵێت: "گەستووسەکان پەیوەندیی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر بەرەوپێش دەبەن. بۆ نموونە ئەگەر کارێک بکرێت کە چەوساندنەوە بێت یان هاوکاری لەخۆ نەگرێت، گەستووس نییە." (Brecht,1987:138) 

Özlem Özmen، مامۆستای زانکۆی موگلا، سەبارەت بەو گەستووسانەی کە لە شانۆی ئەپیکدا بەکار هێنراون، وەها دەڵێت: "لە شانۆی ئەپیکدا گەستووس بەکار دەهێنرێت. بەڵام گەستووسەکان تەنیا جووڵەی دەموچاو نین، گەستووس چەمکێکە کە جلوبەرگ و ڕۆیشتن و خواردن و کردارەکانی تری نواندن لەخۆ دەگرێت. کاتێک ئەم بزووتنەوەیانە کێشەی کۆمەڵایەتی نیشان دەدەن و ڕەخنە لە کۆمەڵگە دەگرن، ئەوا ئەمانە گەستووسن. هەموو ژێست و جووڵەکان لە شانۆی ئەپیکدا گەستووس نین."

لە ژیانی ڕۆژانەدا کاتێک گرینگی بە جووڵەی مرۆڤەکان دەدەیت، باشتر تێدەگەیت کە گەستووسەکان چین. لە پیاسەی ژن و پیاوەوە تا دەگاتە دانوستان، ئەم جووڵەگەلە کۆمەڵێک نموونەی گەستووسەکانن کە تایبەتن بە کۆمەڵگەکان. بۆ نموونە هەندێک جیاوازی لەنێوان گەستووسەکانی کورد و تورک، عەرەب و فارسدا هەن. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم پێکهاتانە دراوسێن، ئایینەکانیان وەک یەکن، جوغرافیا و بارودۆخی سروشتییان وەک یەکن، گەستووسی باو زۆرن. هاوکات لەگەڵ ئەم لێکچوونانەدا، بەهۆی کۆدە کۆمەڵایەتییەکانەوە چەندین گەستووسی جیاوازیش هەن. بۆ نموونە کاتێک ژنێکی کورد بە بارودۆخێک سەرسام دەبێت، کاردانەوەی جیاوازە لە کاردانەوەی ژنانی تورک و عەرەب و فارس.

بەکورتی دەتوانین ئەمانەی خوارەوە سەبارەت بە گەستووسەکان بڵێین؛ بۆ ئەوەی بزووتنەوەیەک ببێتە گەستووس، دەبێ بنەمایەکی کۆمەڵایەتیی هەبێت. واتە ئەم بزووتنەوەیە کۆدێکی کۆمەڵایەتیی هەیە. گەستووسەکان بەپێی کۆمەڵگە و ڕەگەز دەگۆڕدرێن.

 

 

 

KURDŞOP
712 بینین

نەتەوەپەرەستی لە کوردستان - کورستەی پێشڤەچوونی مێژوویی و کەلتووری-سیاسی

پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی خاکی بە شێوەیەکی سەرەکی بەربەستی دابڕانی ڕۆشنبیرانی کورد لە خاکەکەیان بوو. بیرۆکەی تورکەکان بۆ ئەوەی کورد بێ ڕۆشنبیر بێت و بەردەوام بن لە ئاسمیلەکردن، تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجەکانی خۆی بەدی هێناوە. ئەم پچڕانە کاریگەریی قوڵی لەسەر بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی کورد هەبوو، بەتایبەتی ڕێگریی لە دروستبوونی چەمکی ناسیۆنالیزمی نیشتمانپەروەرانە کرد.

کورد و هەڵبژاردن لە ئێراندا

ئاوڕدانەوەیەک لە پەیوەندیی نێوان ژینگە و سیاسەت

ئاسەوارە مێژوویییەکان، پردی نێوان ئێستا و ڕابردوومانن

رۆژهەڵاتی کوردستان و راوەستان لەبەرانبەر پاردۆکسی کۆماری ئیسلامیدا

پیلانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ناکۆکی لەنێو کوردان

ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وانەوەرگرتن لە شۆڕشە سەرکەوتووەکان

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی نەبڕاوەی کورد

بە بۆنەی مووشەکبارانی هەولێری پایتەختی کوردستانەوە

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!