نەتەوە سازی و سیاسەسەتی دەوڵەت سازی؛ مودێلی فەڕانسەوی و هۆکارە پێکهێنەرەکانی

دەوڵەت دەبێ بەر لە سازکردنی نەتەوە بوونی هەبێ. ئەگەرچی ئەوە پارادۆکس و دژوازییەکی گەورەیە و وەکی دەشزانین هەر دوو شێوازی باس کراو، وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ و کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە ئەو دوو شێوازە واتاکانیان زۆر لێک جودایە؛ ئەگەرچی پێوەندییەکی نزیکیشیان لە نێوان دا هەیە.

کاترین شیکدام

ناتوانین دەوڵەتێکی سیاسی بەهێز دابمەزرینین، مەگەر لە پێشدا کادرێکی فێرکاری لەئارادابێ و ئەو کادرەش ناسیاوی پوختی سەبارەت بە بنەما و بنچینەکانی دەوڵەتەوە هەبێ. ئەگەر منداڵ هەر لە منداڵییەوە رانەهیندرێ کە ببێتە کۆماریخواز یان سەڵتەتەت خواز، یان ببێتە کاتوولیک و یان ئازادبیر، دەوڵەت ناتوانێ نەتەوە ساز کا و لەسەر بنەمای سست و لەرزۆک دادەمەزرێ و لەبەرانبەر رەشەبای پشێوی و گۆڕان لاواز دەبێ و بە چۆک دادێ.

لە کاتێک دا کە زاراوەی نەتەوە سازی  واتای جیاوازی بۆ کەسە جیاوازەکان هەیە و بە پێی شتە بەرچاوەکان و داگەڕانی سیاسی جیاوازەوە ناتوانین چاوەڕوانی واتایەکی تاقانە بین. واتای بنەڕەتی بە دەوری واتای هاوشێوەیی کۆمەڵایەتی لە ناو چوارچێوەی سنوورەکانی ئیقلیمێکی دیاریکراودا دەخولێتەوە. لە حاڵیک دا دەوڵەت سازی نابێ پێوەندی بە رێژیمێکی تایبەتەوە نەبێ. ئەگەر بیهەوێ سەرکەوتوو بێ پێویستە سەربەخۆیی لە حاکمییەت دا هەبێ. ئەگەرچی ئەوەش دەبێ لەبەرچاو بگیرێ کە رەوتی یەکپارچەسازی کۆمەڵایەتی دەتوانێ بە گوشارەوە بەڕێوە بچێ و لە باری تیۆرییەوە دەتوانێ واقعییەتێکی تایبەت بسەپێنێ. سەرەڕای ئەوەش سازکردنی دەوڵەت لە رێگای شتە هاوبەشەکانەوە بە شێوەیەکی باشتر بەرەو پێش دەچێ و کۆمەڵگاکان بۆ وەدەست هێنانی داهاتووی بە کۆمەل پێوستە هاودەنگ و یەکگرتوو بن.

لە توێژینەوەی "ئالبێرت ئالسینا" و "بریونی رایس" لە زانکۆی "هارڤارد"، ئاوا نووسراوە: "نەتەوەکان کاتێک یەکگرتوو دەمێننەوە کە شارۆمەندان بایخ و ویست و پێوەندییەکانیان چالاک کەن و وەگەڕی خەن. بەو شێوەیە دەتوانین یەکپارچەیی و لێک گرێدراوی لە رێگای پەروەردە و بارهێنانەوە، لە رێگای فێرکاری زمانی هاوبەش و وەگەڕخستنی پڕۆژەی بنچینەیی بۆ هاسانکاری و کەم کردنەەی دەردی سەفەر دابمەزرێ. هەروەک دەکرێ ئەو کارانە بە کردەی بێ بەزەییانەی وەک بەربەست ساز کردن بۆ کولتوورە ناوچەییەکان و تەنانەت ژینۆساید بەڕێوە بچێ و بەئاکام بگا."

ئەزموونی ئەندازیاری کۆمەڵایەتی سازمانی تیرۆریستی "داعیش" بە نموونەیەکی بەرچاوی ژینۆسایدە دێتە ئەژمار. تا رادەیەک کە ئەو سازمانە بە مەبەستی وەدیهێنانی ویست و روانگەی خۆی لەمەڕ حکوومەتی جیهادی ئیسلامی رادیکاڵ، بۆ سەپاندنی زۆر  بە مەبەستی هێنانە ئارای سیستەمی دامەزراو لە سەر رێگای راستیی مەزهەبی خۆی، هەنگاوی هەڵێناوەتەوە؛ لە ئاکام دا فێرکاری کۆمەڵگا بە پێی ئەوەی ئەوان وەک واتایەک لە مێشکیان دابوو و هەروەها بە پێی رێ و شوێنی پەسەند کراو لە لایەن ئەو سازمانەوە و هەروەها بە سڕینەوەی باقی راستییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و مەزهەبییەکان بۆ گەیشتن بە مەبەستی رەهای خۆیان، بۆ دەست داگرتن بەسەر کۆمەڵگاکان دا کاری کرد؛ واتای "جەهادخوازی" لیرەدا دەبێ وەک تەکفیر لەبەرچاو بگیرێ کە واتایەکی تایبەتی "سەلەفی" و "وەهابی"یەکانە.

وشەی "تەکفیر" لە زمانی عەڕەبی دا، لە وشەی "کوفر" وەرگیراوە و ئاماژە بە هەر چەشنە ئایدۆلۆژیایەک دەکا کە لەسەر بنەمای دژایەیەتی و ئۆپۆزیسیۆن بوون دامەزراوە و کەسی وا شیاوی کووژرانە. تەکفیریسم ئەوەی سەلماندووە کە وەک چەکێکی وێرانکەر، بۆ هاوشێوەکردنی زۆرەملی کۆمەڵگا کار دەکا. ئەم بیرە ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە سەر بنەمای نەتەوە و بڕوا مەزهەبییەکان دامەزراون دەکاتە ئامانج و دەست دەکا بە کوشتاریان. رەنج و مەینەتی ئیزەدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ دا، ئەو دەمەی دەیان هەزار کەس لە پیاو و ژن و منداڵیان مەجبوور کران لە ترسی زوڵم و سەرکوتی داعیش روو لە چیاکان کەن، نموونیەکی بەرچاو لە کردەوەکانی تەکفیریسمە لە کاتی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات دا.

کاتێک دەڕوانینە نەتەوە سازی، تەنیا لە باری سیاسی و دامەزراوەییەوە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە ئەو بابەتە بە رادەیەکی زۆر لەگەڵ رەوتی نوێکردنەوەی حکوومەتە لەرزۆکەکان، وەک بەشێک لە تێگەیشتن و بیری نەتەوەیی دەبیندرێ. بیری بەرباسی ئێرەش یارمەتیدانی حکوومەتە لەرزۆکەکانە لە باری پەرەپێدانی کارە بنچینەییەکانی دەوڵەت، کۆمەڵگای مەدەنی، کاروباری چارەسەرکردنی کێشەکان، پەرەگرتنی ئیستڕاتژیک و سازکردنی ئابووری قەبە. ئەو ئاراستە مودێڕنیستییە بنەماکانی بیری ئەرەستوو رەفز دەکاتەوە کە لە ریسالەکەی دا دەریبڕیوە. ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە: "سیاسەت وەک  بەڕێوەبردنی کار و باری دەوڵەتی نەتەوەیی، بریتی نییە لە هاوشێوەیی تاکەکەس لەگەڵ گرووپ و گرووپێک لەگەڵ گرووپێکی دیکە بۆ وەدەست هێنانی دەسەڵات. بەڵکوو کەرەسەیەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوە سیاسیانە." کردەوەی لەچەشنی راگرتنی تەکووزی و هێمنایەتی بە بێ بەزاندنی سنووری ئازادی تاکە کەکەسەکان. هەر بۆیە بە پێی بڕوای ئەرەستوو؛ کۆمەڵگا بریتییە لە دابین کردن و خۆشگوزەرانی بنەماڵە. کۆمەڵگا بنەماڵەکان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئاڕمانی و خۆبژیوی لە دەوری یەک کۆ دەکاتەوە.

ئەگەر لەمەڕ شتە هاوبەشەکانی پێوەندیدار بە سروشتی نەتەوە سازییەوە بتوێژینەوە، دەبێ لە پێناسەی خێرایی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، لەو واتایە بگەڕێین. ئەگەر گۆڕانی رێژیم پێناسەیەکی شۆڕشگێرانە بێت، ئەوە نەتەوە سازی بابەتێکی بەرەو گۆڕانە. ئەوەش شتێکە زۆرێک لە کارناسان لەسەری کۆکن. نەتەوە سازی لە پلەی یەکەمدا رەوتێکی کۆمەڵایەتییە کە ناتوانین لێی بترازێین و دەبێ ئەو بابەتە لە ناوخۆ پەرەی پێ بدرێ. بەڵام ئەو بابەتانەی لەدەرەوە جەختی لەسەر دەکرێ و رادەسپێردرێ، دەبنە هۆی شێوان و ئاڵۆزکانی پێکهاتنی ئامادەیی کۆمەڵایەتی  و سیاسی و ئابووری و پشێوی لێدەکەوێتەوە. واتە زەروورەتی ناوخۆیی پێویست و راسپاردەی دەرەکی مەترسی لەسەرە و دەبێ ئەو بابەتە بە هەستیارییەوە بیری لێبکرێتەوە.

 دەوڵەت دەبێ بەر لە سازکردنی نەتەوە بوونی هەبێ. ئەگەرچی ئەوە پارادۆکس و دژوازییەکی گەورەیە و وەکی دەشزانین هەر دوو شێوازی باس کراو، وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ و کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە ئەو دوو شێوازە واتاکانیان زۆر لێک جودایە؛ ئەگەرچی پێوەندییەکی نزیکیشیان لە نێوان دا هەیە.

گۆڕان و بوونی حکوومەتە ئەیالەتییەکانی ئیتالیا بە نەتەوەیەک، یان لێک نزیک بوونەوەی زمان و گرووپە کولتوورییەکانی فەڕانسە، بۆ ساز بوونی حکوومەتێکی فەڕانسەوی چەندین سەدەی خایاند، بەڵام ئەوە بە هۆی ئاکامی رێبەرایەتی سیاسی و سازکردنی داهاتوو بۆ دامەزراوە هاوبەشەکان نەبوو، بەڵکوو هۆکار گەلێکی زۆری فەننی و هەروەها پێشکەوتە ئابوورییەکان لەو بارەدا گرینگ بوون و شوێنیان لەسەر ئەو پڕۆسەیە دانا. هەر بۆیە دواتر دوو شۆڕشی کشتوکاڵی و پیشەسازی بە شێوەیەکی بەرچاو لە پێکهاتنی نەتەوەی فەڕانسەدا یارمەتیدەر بوون.

تەنانەت ئەگەر لە رەوتی بەرگرییەکان دا، لەگەڵ بابەتێکی وەک شوناسی نەتەوەیی بەرەوڕوو بووینەوە، ئەوە دەبێ ئەوە بزانین کە ئەو بابەتە دەبێ لە بواری گەشەی کۆمەڵگا دا پێناسە بکەین. لەو رێبازەشدا، بێ شک تواناییە داراییەکان، پێوەندییەکان، کولتوور، فێرکاری و زۆر بابەتی دیکە وەک کلیل و کەرەسەی سەرەکی وان و دەبێ چاوپۆشییان لێ نەکرێ. "ئیستیماتیو کوئین" سەرۆکی یەکیەتی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ئاماژەی بە پلانی گەشەی ئابووری "هارڤارد، هیند، ئامریکا" داوە. کە ساڵی ٢٠٠١ لە لایەن زانکۆی دەوڵەتی "کێنێدی"ی و لە زانستگای هارڤاردەوە ئامادە کراوە. ئەو نووسەرە پێشنیارێکی بۆ خستنە گەڕی پڕۆژەکە خستە روو کە مەبەستی سازکردنی مودێلیکی ئابووری بوو کە نەتەوەسازی بەو شێوەی خوارەوە پێناسە دەکا: "خستنە رووی بنەماکانی پێوستی دامەزراوە سازی بۆ نەتەوە ساواکان، بە مەبەستی زیاتر کردنی توانا و پوتانسییەلی ئەوان و هەروەها بۆ زیاتر کردنی سەپاندنی ویست و ئیرادەیان بە شێوەیەکی کاریگەر لە بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری خۆیان دا."

ئەو توێژینەوەیە چوار ماکەی سەرەکی مودێلی نەتەوە سازی بە شێوەی خوارەوە دەخاتە روو:

یەکەم: خودموختاری راستەقینە (لەو بەشەدا نەتەوەکان یەکەم بڕیارەکانی خۆیان لەمەڕ وەدەست هێنانی سەرچاوە و بەکارهێنانی داراییەکان، دابین کردنی دارایی پڕۆژەکان و ئیستڕاتێژی گەشەسەندن گەڵاڵە دەکەن)

دوو: دامەزراندنی بنکە و دامەزراوە حکوومەییە کارا و کاریگەرەکان (ئەو بەشە بریتییە لە رەچاو کردنی ئەو میکانیزم و رێکارە نا-سیاسیانەی بۆ رەواندنەوەی کێشەکان و بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی  دەخرێنە روو)

سێ: هاو تەریبی کولتووری (شەرعییەت بەخشین بە دامەزراوەکانی نەتەوە ساواکان لە بەرچاوی شارۆمەندان و هاووڵاتییان)

چوار: پێویستی رێنمایی و پلانی ئیستڕاتێژیک (هەبوونی پلانی درێژ خایەن بۆ نەتەوە)

بەڵام "ئالبێرت ئالسینا" و "بێریوونی رایش" لە وتاری توێژینەوەیی خۆیاندا، لەسەر ئەو بنەمایە قسەیان کردووە کە " یەکێک لەو هۆکارانەی کە وەک  کێشە و دژوارییەکانی دەوڵەتی ساوا باس دەکرێ و بە دەوڵەتی تێکشکاوی دەناسێنن دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی هێندێک لەنەتەوەکان بە دەستی کلۆنیالیسمەوە. ئەو نەتەوانە پێشتر لە ناو سیستەمی کلۆنیالیسم دا توابوونەوە. هەروەها ئەو باسە ئەو نەتەوانەش دەگرێتەوە کە پێشتر لێک جواد بوونەتەوە و ئێستا بوونەتە هاووڵاتی وڵاتانێکی نوێ و خۆیان بە هاوشوناس نازانن و پێیان وایە پاڵیان بە شوناسێکی جیاوازەوە داوە. بە تایبەت ئەو بابەتە لە ئافریقا و رۆژهەلاتی ناوەڕاست  وەڕاست دەگەڕێ.

سنوورە سیاسییە نوێیەکان کە تازە دامەزراون، بە بی گرینگی دان بە شوناسی نەتەوەیی ساز بوون. کەواتە ئەو واتایەی کە دەڵێ دەوڵەتی نەتەوەیی دەوڵەتێکە کە دام و دەزگای حکوومەتی دەوڵەتی پەرە پێداوە، بە لاڕێ دابردنی زەین و مێشکەکانە و قسەیەکی راست نییە. بەڵام لە ئەورووپا نەتەوە سازی لە باری مێژووییەوە بەر لە دەوڵەت سازی هاتووەتە ئاراوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە لە وڵاتانی پۆست کلۆنیالیستی دا، ئەزموونێکی تەواو پێچەوانە دەبینین و تێدەگەین کە ئاکامەکانی کلۆنیالیسم پێوستی بە نەتەوە سازی هەبوو." واتە ئەگەر وەک پوختەی ئەو بەشە بە نووسینەکە دا بچینەوە دەبێ بگوترێ سنوورە سیاسییە نوێیەکان رۆڵیان بووە لە دابەش بوونەوەی دووبارەی نەتەوەکان. دواتر ئەو سنوورە دەستکردانە وایان کردووە نەتەوەیەک، لە دوو یان چەند بەری سنوورێک، وردە رودە لێک دوور کەونەوە و هەر کام پێیان وابێ شوناسی تایبەتی خۆیان هەیە. ئەوەش لەگەڵ خاڵی سەرەتایی نووسینەکە یەک ناگرێتەوە چون مەرجێکی سەرەکی بۆ نەتەوە؛ دیتنەوەی هاوشێوەیی بوو نەک پاڵ دانەوە بە شوناسی جیاوازەوە.

KURDŞOP
970 بینین

نەتەوەپەرەستی لە کوردستان - کورستەی پێشڤەچوونی مێژوویی و کەلتووری-سیاسی

پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی خاکی بە شێوەیەکی سەرەکی بەربەستی دابڕانی ڕۆشنبیرانی کورد لە خاکەکەیان بوو. بیرۆکەی تورکەکان بۆ ئەوەی کورد بێ ڕۆشنبیر بێت و بەردەوام بن لە ئاسمیلەکردن، تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجەکانی خۆی بەدی هێناوە. ئەم پچڕانە کاریگەریی قوڵی لەسەر بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی کورد هەبوو، بەتایبەتی ڕێگریی لە دروستبوونی چەمکی ناسیۆنالیزمی نیشتمانپەروەرانە کرد.

کورد و هەڵبژاردن لە ئێراندا

ئاوڕدانەوەیەک لە پەیوەندیی نێوان ژینگە و سیاسەت

ئاسەوارە مێژوویییەکان، پردی نێوان ئێستا و ڕابردوومانن

رۆژهەڵاتی کوردستان و راوەستان لەبەرانبەر پاردۆکسی کۆماری ئیسلامیدا

پیلانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ناکۆکی لەنێو کوردان

ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وانەوەرگرتن لە شۆڕشە سەرکەوتووەکان

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی نەبڕاوەی کورد

بە بۆنەی مووشەکبارانی هەولێری پایتەختی کوردستانەوە

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!