هاوکاریی شیعر و فەلسەفە – بەشی کۆتایی

فەیلەسوف و شاعیر بەهاکانی مرۆڤ، کۆمەڵگە و سروشت بە خوێنەران دەڵێن. بۆیە پێیان دەڵێن: "بە چاوی پیرۆزییەوە سەیری هیچ ڕووداوێک و شتێک و مرۆڤێک مەکەن". بە هەڵوێستە ڕەخنەگرانە و گوماناوییەکانیان ڕێگری لە باوەڕە پیرۆزە نەگۆڕەکان دەکەن و بە فەلسەفە و شیعری خۆیان گۆڕانی هەموو شتێک نیشان دەدەن.

کامران سمۆ هەدلی

 

بەشی چوارەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

شاعیر و فەیلەسوف، نەفسی خۆیان دەکوژن و ڕزگاریان دەبێت.

شاعیر و فەیلەسوف ئەو کەسانەن کە لەنێو خۆیاندا بە دوای ڕێبازی فەلسەفە و شیعری خۆیاندا دەگەڕێن. ئامانجی یەکەمیان ئەوەیە کە بە چەمکەکانیان، بە ڕامان و هەستەکانیان فەلسەفەی ژیان بزانن و بە فێرخوازەکان بڵێنەوە. هەوڵ دەدەن و دەیانەوێت مرۆڤ لە ژیانی نەزانین و تێڕوانینی تەسک ڕزگار بکەن. هەموو هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی مرۆڤایەتییە بە ژیانێکی باشتر و خۆشتر. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی خۆناسینەوە بگەنە ئاستی ژیانی خودا ئەفسانەیییەکان. تێکۆشانیان ئەوەیە کە مرۆڤەکان بتوانن ئازادانە بڕیار لەسەر شێوازی ژیانی خۆیان بدەن. مرۆڤەکان دەبێ حاکمی ژیانی خۆیان بن و بۆ ئەمە تێبکۆشن.

لە سایەی ڕێنماییی فەیلەسوف و شاعیران، مرۆڤ فێر دەبێت بە قووڵی بیر لە شتە نەبینراوەکان بکاتەوە. مرۆڤەکان بە خوێندنەوەی شیعری فەلسەفی دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر عەقڵی خۆیان بەکار بهێنن و باشتر لە ڕامانیان تێبگەن. فێر دەبن ئیدی بە شێوەیەکی چاوبەسراو بڕیار نەدەن. وایان لێ دەکات لەسەر حکومەت و بیروباوەڕەکانی ئێستا بە گومان بن و لێکۆڵینەوەی خۆیان بکەن و دوای دەستنیشانکردنی لایەنی ڕاست و هەڵە، بڕیار بدەن کە قەبووڵیان بکەن یان ڕەتیان بکەنەوە.

فەیلەسوف و شاعیر بەهاکانی مرۆڤ، کۆمەڵگە و سروشت بە خوێنەران دەڵێن. بۆیە پێیان دەڵێن: "بە چاوی پیرۆزییەوە سەیری هیچ ڕووداوێک و شتێک و مرۆڤێک مەکەن". بە هەڵوێستە ڕەخنەگرانە و گوماناوییەکانیان ڕێگری لە باوەڕە پیرۆزە نەگۆڕەکان دەکەن و بە فەلسەفە و شیعری خۆیان گۆڕانی هەموو شتێک نیشان دەدەن.

هاوکات لەگەڵ زانینی شیعر و فەلسەفە، شیعر تەنیا هەست نییە، چەمکێکە بۆ ڕامان لەگەڵ هەست. ئامرازێکە بۆ ڕێنماییکردنی گەشەسەندنی مرۆڤایەتی، بەهۆیەوە هەست و بیرۆکەی ئازادی لە کۆمەڵگەکاندا بەهێزتر دەبێتەوە.

"فریدریش شیلەر" دەڵێت: "مرۆڤە ئازادەکان شێوە دەدەن بە ئەزدانەکان و ئەو کەسانەی نەفسی خۆیان دەکوژن ئازاد دەبن."

مرۆڤە ئازادەکان ئەو کەسانەن کە گەیشتوونەتە تێگەیشتن لە فەلسەفەی ژیان. خۆیان لە بەندی ترس و نەفسیان ڕزگار کردووە. ماندوویی‌نەناسانە بۆ گەیشتن بە ڕاستی تێدەکۆشن. شاعیران و فەیلەسوفەکان پێش هەرکەسێک بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن و خۆیان ئازاد دەکەن. ئەوان تەنیا بەپێی هەست و خەونەکانیان مامەڵە ناکەن، وا دەکەن هەست و خەونەکانیان بخەنە ژێر فەرمانی مێشکیانەوە. ئەوان دەیانەوێت بیرۆکەی ئازادیی خۆیان لە مێشک و ڕۆحی خوێنەرانیاندا دروست بکەن. ئەوان دەیانەوێت بەم ئارەزووە بۆ ژیانێکی بەرز بۆ خوێنەرانیان ئیلهامبەخش بن. بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ئامانجە مەزنە و پیرۆزە بە هەموو لایەک ڕابگەیەنن، لە هەموو هێزی مەعریفە و عەقڵیان کەڵک وەردەگرن.

شاعیر و فەیلەسوفی ڕۆمانی، "تیتوس لوکرێتیۆس کاروس"، وەها دەڵێت: "کەسانێک کە عەقڵ و ڕاستییەکانی خۆیان بەکار بهێنن، دەگەنە ئاستی کەسانی ناوازە".

شاعیران لە ڕێگەی شیعرەوە هەست و ڕامانیان دەردەبڕن، بە جوانی بەیەکەوە دەیانبەستن و دەیانگەیەننە خوێنەران. بەم مەبەستە دەیانەوێت بیر و هەستەکانیان لەنێو کۆمەڵگەدا بڵاو بکەنەوە، بۆ ئەوەی دەروون و ویژدانی کۆمەڵگە بجووڵێنن. بۆ ئەوەی سەرنجی خوێنەران بۆ پەیامەکەیان ڕابکێشن، بە ڕامانێکی پڕ لە هەست و سۆزەوە شیعر دەنووسن.

لە ڕێگەی دەربڕینی هونەرییەوە هەست و بیری کۆمەڵگە بەئاگا دێننەوە و بەرەو ئامانج دەڕۆن. سەرەتا هەستەکانیان دەناسن، لەگەڵ هەستەکانیاندا دەبەخشن و وەردەگرن. ئەو هەستانە بە پێکهاتەی هونەری دەردەبڕن و وێنە هونەرییەکان پێشکەشی خوێنەرەکانیان دەکەن.

شاعیری مەکسیکی، "ئۆکتاڤیۆ پاز"، دەڵێت: "پێویستە بە چاوی کراوەوە بخەون، بە دەستی خۆتان خەون ببینن. دەبێ لە جیهانی بنیاتنراودا بە دەنگی بەرز خەون ببینن. گۆرانی بڵێن هەتا دەنگی گۆرانی بچێتە دەرەوە. وا لە ئەستێرەکان بکەن گۆرانی بڵێن...".

منیش دەڵێم دەبێ هەموو گەنگەشەی فەیلەسوف و شاعیرەکان بۆ گۆرانییە پیرۆزەکان لە پێش چەرخی زەمان لە جووڵەدا بن. خزمەتی جوانی زمان، ئاهەنگێڕانی داهاتنی داهاتوویە.

تەشی بە ئاهەنگی وشەکان و ڕووناک بە چارەنووسێکی گەورە، ڕیسی ژیانی پێی بەرز بڕێسن.

لەنێو قەرەباڵغی ژیانیی ڕۆژانەتان دەربکەون و هەست بە بەهای کاتەکەتان بکەن. بە ڕێنماییکردن، خۆتان لە خەم و ئازارەکان ڕزگار بکەن، خۆتان بگەیەننە خۆشییە دروستکراوەکان.

پێویستە پێکەوە ئاو لەم کانییە بەتامە بخۆنەوە و هەروەک چۆن شاعیران لە شیعرەکانیاندا فەلسەفە دەنووسن، فەیلەسوفەکانیش لە فەلسەفەکانیاندا گۆرانیی ژیان بە خەڵک دەڵێن.

بەهۆی ئەم ململانێیەی نێوان فەلسەفە و شیعری "فریدریش نیچە"، لە بازنەی فەلسەفە و ئەدەبدا ناوەکەی وەک شاعیری فەیلەسوف ناو دەبرێت. دەربڕینە فەلسەفییەکانی زۆر ئەدەبین و بە زمانی شیعری قسە دەکات. شیعرەکەی قووڵاییی مانای ڕۆحی فەلسەفەشی هەیە.

جگە لە ئەو، زۆرێک لە فەیلەسوف و زانایانی پیشە جیاوازەکان، شیعریان نووسیوە و دەنووسن.

یەکێک لەو زانایانەی شیعری نووسیوە، فەیلەسوف، کۆمەڵناس، ئابووریناسی سیاسی و مێژوونووس، "کارل مارکس" دەڵێت: "هیچمان بە سروشت زیاد نەکرد. ئێمە تەنیا وەک خۆی وەرمانگرت و شرۆڤەمان کرد".

KURDŞOP
392 بینین

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبی "چرووسکەک ژ بەرخوەدانیا کۆبانیێ"

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی کۆتایی

زۆرینەی نووسەران و شاعیرانی کوردستان، لە شیعر و دەقەکانیاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسی نەورۆزیان کردووە کە لەبەر نەبوونی مەجال تەنیا ئاماژەمان بە چەند شاعیر و چەند نموونە شیعر کرد. پێم خۆشە لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەم کە شاعیران "موخلیس، عەونی، هەژار، زاری، عەلی حەسەنیانی، ژیلا حسەینی، محەممەد ساڵح دیلان، ئەسیری، ناسر ئاغابرا، جەلال مەلەکشا، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو و..." لە چەندین شیعریاندا باسی "نەورۆز"یان کردووە و لەسەر کوردستانیبوونی نەورۆز جەختیان کردووەتەوە.

مەلای "جزیری" دەنگی هەڵبەستی کوردییە

مەلای جزیری لێدانی دڵ و هەستەکانە لە شیعری کلاسیکدا. مەلای جزیری ساڵی ١٥٦٥ لە جزیری بۆتان لەدایک بووە. ناوی "ئەحمەد"ە و لە شیعردا نازناوی "نیشانی، مەلێ و مەلا"یە و لە سەدەی ١٧دا ژیاوە. مەلا ئەحمەد جزیری لەسەر دەستی باوکی (شێخ محەممەد) دەستی بە خوێندن کردووە و لە مەدرەسەی "هەکاری و عیمادی" درێژەی بە خوێندن داوە.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی دووەم

لەم بەشەشدا ڕەنگدانەوەی زیاتری "نەورۆز" لە شیعر و دەقی کوردیدا دەخەینەڕوو. هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە وێڕای ئەوەی لەم وتارەدا ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا دەبینین، ئاوڕێکیش لە شاعیران و نووسەرانمان دەدەینەوە کە بەداخەوە ناوی هەندێکیان بە فەرامۆشی سپێردراون.

ڕەنگدانەوەی "نەورۆز" لە ئەدەبی کوردیدا – بەشی یەکەم

نەورۆز وەکوو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی، لە ئەدەبی کوردیدا و لەلای شاعیران و نووسەرانی کورد، هەمیشە جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیران و نووسەرانی کورد وەکوو دیوێکی جوانی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای ڕزگاریی نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعر و دەقەکەیاندا بەکار هێناوە. ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ گرێدراویی حاشاهەڵنەگری کورد و کوردستان بە نەورۆزەوە

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی سێیەم

ڕەخنەی پەداگۆژیک لە بواری پەروەردە لەسەر چیرۆکی منداڵان؛ هەندێکجار لە چیرۆکی منداڵاندا تووشی ئەو جۆرە وشەیە دەبین کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی منداڵان دەبێت و ڕێگەیان پێ دەدات بیرۆکەیەکی خراپ لە مێشکیاندا دروست بکەن. بۆ نموونە دەتوانین لێرەدا سەرنجەکانمان لەسەر چیرۆکی "تیتی و پیرێ، کال و سێڤێ و نیسکۆ" بخەینەڕوو. لە بەشێکی چیرۆکی "تیتی و پیرێ"دا وەها دەڵێت:

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی دووەم

هەندێک ڕەخنەی پەداگۆژیک لەسەر چیرۆکی منداڵان – بەشی یەکەم

لەو کۆمەڵگەیەدا کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، هەرچەندە دەبینین ئەدەبی کوردی لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی ئەدەبی منداڵان، بەڵام زۆربەی چیرۆکەکانی منداڵان لایەنی لاوازی زۆریان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە و دەبنە کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!